داگرتنی پەڕتوکی عەرەبی و ئینگلیزی بە ئاسانترین ڕێگا

داگرتنی پەڕتوکی عەرەبی و ئینگلیزی بە ئاسانترین ڕێگا
بە دەستهێنانی پەڕتوک و سەرچاوەی نوسین یەکێکە لە کارە زەحمەتەکان کە هەموو کەس ناتوانێت بە ئاسانی دایبگرێت و بیخوێنێتەوە یان سودی لێوەربگرێت وەک سەرچاوەیەک بۆ نوسینی ڕاپۆرت و توێژینەوە، هەرچەندە چەندین ماڵپەڕ هەن کە ئەتوانی پەڕتوکی زۆری لێ دابگریت و سودی لێ ببینی بەڵام زۆرجار توشی گرفت ئەبین لە زۆری ڕیکلامی ئەو ماڵپەڕانە و زۆر بە زەحمەت ئەتوانین لینکی داگرتن بدۆزینەوە ، بەڵام ئەمڕۆ باسی بەرنامەیەک ئەکەم کە کێشی زۆر سوکە و بە خۆڕاییە و باشترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی پەڕتوکی پێ دابگریت ئەویش بەرنامەی EDS Google books downloader کە ئەتوانی تەنها بە کرتەیەک چ پەڕتوکێکت ئەوێ دایبەزێنیتە سەر کۆمپیوتەرەکەت.دوای دابەزاندن و دامەزراندنی لەسەر کۆمپیوتەرەکەت بڕۆ بەرنامەکە بکەرەوە و لە بەشی سەرەوەی بەرنامەکە ئەتوانی بگەڕێی بۆ ناوی ئەو پەڕتوکەی کە ئەتەوێ دایبگریت،

سەرچاوە زانست وتەكنەلۆژیا
Top