سڕینەوەی بەرنامە زیان بەخشەکان لە هەژماری فەیسبوک

سڕینەوەی بەرنامە زیان بەخشەکان لە هەژماری فەیسبوک
زۆرجار کاتێک ئەمانەوێ بەرنامەیەک بەکاربهێنین لە فەیسبوک یان تویتەر ئەوا داوای چونەژورەوەمان لێ دەکات بۆ ئەوەی بەرنامەکە بەکاربهێنین وەک ئەو بەرنامانەی (لە داهاتودا چەند مناڵت ئەبێت؟ هاوشێوەی چ ناودارێکیت؟ لایەنی باش و خراپیت چەندە؟ ….) زۆر بەرنامەی تر. هەرچەندە هەندێک لەم بەرنامانە هیچ زیانێکیان نیە بۆ هەژمارەکەمان بەڵام لە هەمان کاتدا زۆرێکیان زەرەری هەیە

ئەمڕۆ ئامرازێکی زۆر باشم بۆ ئامادەکردوون کە ئەتوانن لە ڕێگەیەوە بە تەنها کلیکێک هەموو ئەو بەرنامانەی بەکارمان هێناون پێشتر ببین و بتوانین بیان سڕینەوە و ڕزگارمان بێت لێیان ئەویش MyPermissions ە،

بە چەندین ڕێگە ئەتوانیت بەکاری بهێنی لە ڕێگەی دابەزاندنی بۆ مۆبایلەکەت ئەندرۆید یان ئایفۆن وە یان ئەتوانیت وەک پێوەکراوێک دایبەزێنیت بۆ گوگڵ کرۆم

سەرچاوە زانست وتەكنەلۆژیا
Top