چۆنیەتی هێنانەوەی فۆتۆ و ڤیدیۆ و نامە سڕاوەکان (ئەندرۆید)

چۆنیەتی هێنانەوەی فۆتۆ و ڤیدیۆ و نامە سڕاوەکان (ئەندرۆید)
بەرنامە زۆرن بۆ هێنانەوەی داتا و زانیاریەکانمان کاتێک بە هەڵە سڕیومانەتەوە یان ئەمانەوێ بە دەستی بهێنینەوە لە ناو مۆبایلەکەمان یان میمۆری کاردەکەمان،
دەتوانن بەم بەرنامەیە كارەكە بەسەر كەوتووی ئەنجام بدەن بەم خالانە
How to Install EaseUS MobiSaver for Android
پاش دابەزاندنی بەرنامەکە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت بەم هەنگاوانەی خوارەوە فایلەکانت بهێنەرەوە؛
١-مۆبایلەکەت پەیوەست بکە بە کۆمپیوتەرەکەوە، بە بەکار‌هێنانی کیبڵی USB کەمێک چاوەڕێ بکە تا مۆبایلەکەت ئەناسێتەوە پاشان کلیک بکە لەسەر Start.
٢-پاش ئەوەی مۆبایلەکەت پەیوەست بوو بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەست ئەکات بە گەڕان بۆ ئەو شتانەی سڕاونەتەوە.
تکایە با پاتری مۆبایلەکەت شەحنی تەواوی هەبێت
٣-پاش ماوەیەک هەموو فایلە سڕاوەکان ئەهێنێتەوە و بەرنامەکە زۆر بەشێوەیەکی باش پۆڵێنی ئەکات لە لای دەستە چەپەوە ئەتوانی بیبنیت.
نامە و پەیوەندیەکانت بەشێوەی سور دەر ئەکەوێت
٤- پاشان ئەتوانی ئەو فایلەی ئەتەوێ بیهێنیتەوە دیاری بکەیت و دواتر کلیک بکە لەسەر Recover
جێگایەک دیاری بکە بۆ پاشەکەوتکردنی بۆ نمونە لەناو فۆڵدەرێک بە ناوی Deleted Data

سەرچاوە زانست وتەكنەلۆژیا
Top