یاری Pokemon GO جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە
یاریەکە لەسەر بیرۆکەی زنجیرەی فلمکارتۆنی پۆکیمۆن بەرهەمهێنراوە، لەڕێگەی کامێرای مۆبایلەکە دەتوانین پۆکیمۆن بگرین و دواتر یاریان پێبکەین، ئەو کەسەی یاریدەکات دەبێت بەبەردەوامی بجوڵێت بۆ ئەوە پۆکیمۆنی نوێی دەست بکەوێت، هەندێک جار پۆکیمۆنەکە لەشوێنێکی دیاریکراوە و دەبێت بچین بۆ ئەو شوێنە بۆئەوەی بەدەستیبهێنین.
لە ئێستادا ژمارەیەک زۆر خەڵک یاریپێدەکەن، سەرەڕای ئەوەی یاریەکە بەخۆڕاییە بەڵام ئەو شتانەی لەناو یاریەکە هەیە وا لەبەشدارباون دەکات بەپارە بیکڕن .
