پێش بڵاوبوونەوەی "ئایفۆن ٧" کۆمپانیای ئەپڵ "ئایفۆن ٨" ڕادەگەیەنێ

پێش بڵاوبوونەوەی
ڕاپۆرتە جیھانییەکان ئاشکرایان کردووە کە کۆمپانیای "ئەپڵ" بە نیاز نییە ھیچ گۆڕانکارییەکی نوێ لە ئایفۆن حەوت بکات کە وابڕیارە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بکەوێتە بەر دەستی بەکارھێنەران، لە بری ئەوە سەرجەم پێشکەوتنەکانی بۆ ئایفۆن ھەشت ھەڵگرتووە.


بەپێی ھەواڵێکی "وۆڵ ستریت" کۆمپانیای ئەپڵ پێشکەوتووترین ئامێری ئایفۆن ھەشت دروست دەکات بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠١٧، بەمەیش دەبێتە پێشکەوتووترین ئامێری مۆبایل لە جیھاندا.


ماڵپەڕەکە ئەوەیشی ڕوون کردووەتەوە کە خاسڵەتەکانی ئایفۆن ھەشت بەوە جیادەکرێتەوە چەندین گۆڕانکاری لەناوەوە و دەرەوەی پەیکەری مۆبایلەکە کراوە، واپێشبینی دەکرێت کە تەواوی مۆبایلەکە لە ماددەی شوشە بێت و شاشەکەی لە سیستەمی "OLED" بێت، جگە لەوەیش شاشەکەی بێ لێوار بێت.


کۆمەڵە ڕەنگەکانی مۆبایلی ئایفۆن ھەشت لە ڕەنگەکانی "شین، ڕەش و رەساسی کاڵ" دەبێت بەپێچەوانەی ئایفۆن S٦ کە ڕەنگی ئاڵتونییەکەی زۆر باو بوو لە ناو بەکارھێنەراندا، ھەروەھا لە دیاترین خاسڵەتەکانی ئایفۆن ھەشت ئەوەیە کە کامێراکەی لە دووچین پێکدێت بە وردبینییەکی زۆر بەرز کاردەکات.
Top