باشترین ئەپڵیکەیشن بۆ کردنەوە و بینینی پەڕگە جۆری ZIP , Rar , Rar5 , Tbz بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید
بۆ بەدەستخستن و داگرتنی پەڕگەیەک پێویستە لە پێگەی فەرمی یان هەر پێگەیەکی تر پەیوەست بە ئەپەکە یان یاریەکە کە پەڕگە داوا دەکەن بۆ ئەوەی بکەونە ئیشکردنەوە ئەوا زۆربەی پەڕگەکان بە شێوەی پەڕگەی جیاوازن و بەناوی جیاجیان، باوترینی ئەو جۆرە پەڕگانە بریتین لە Zip و Rar، بەڵام ئەوەی جێگای داخە لەکاتی داگرتنی ئەو جۆرە پەڕگانە دەستەڵاتی ئەوەمان نیە زانیاریەکانی ناوەوەی ببینین، بۆیە پێویستمان بە ئەپێکی تایبەت دەبێت بۆ کردنەوە و بینینی ئەو جۆرە پەڕگانە. ئەپێکی بێ شومار هەن کە تایبەتن بە یەک جۆر پەڕگە، واتا تەنها بۆ نموونە پەڕگەی zip دەکەنەوە یان تەنها Rar بەڵام ئێمە دەڵێین بەرنامەی Zarchiver دابگرن کە جیاوازترە لە هەر ئەپێکی تر و توانای کردنەوەی هەموو جۆرە پەڕگەیەک وەکو جۆرەکانی: 7z (7zip), zip, rar, rar5, bzip2, gzip, XZ, iso, tar, arj, cab, lzh, lha, lzma, xar, tgz, tbz, Z, deb, rpm, zipx, mtz, chm, dmg, cpio, cramfs, img (fat, ntfs, ubf) هەیە و هەروەها توانای دروستکردنی پەڕگەکانی سەرەوەشی بەهەمان شێوەی کردنەوە و دەرهێنان هەیە، zarchiver بکە بە ئامڕازی سەرەکیت چونکە هەموو کارێکی تایبەت بە پەڕگە جۆراوجۆرەکان دەکات.
سەرچاوە www.kitn.net
