لەمەودوا هاکەرەکان تەنها بە زانینی ژمارەی مۆبایلەکەت دەتوانن فەیسبووکەکەت هاک بکەن!

لەمەودوا هاکەرەکان تەنها بە زانینی ژمارەی مۆبایلەکەت دەتوانن فەیسبووکەکەت هاک بکەن!
ماوەیەکە هەڵەیەک لە سیستەمی پڕۆتۆکۆڵی Signalling System 7 کە بەکورتکراوەیی دەکاتە SS7 دۆزراوەتەوە و لەڕێگەی ئەم هەڵەوە دەتوانرێت چەندان کاری هاک ئەنجام بدرێن و دواهەمیشیان بریتییە لەوەی کە ته‌نها هاکەر بزانێ ژماره‌ى مۆبايله‌كه‌ت چه‌نده‌ ڕاستەوخۆ فەیسبووکەکەت هاك ده‌كات و ئيتر وشەی نهێنیت هه‌رچى بێت كێشه‌ى نييه‌! ته‌نها هاكه‌ر ژماره‌ى مۆبايلت بزانێت ده‌توانێت بتكات به‌ ئامانج و وشەی نهێنیت دەست بخات و دەست بەسەر هەژماری فەیسبووکەکەت دابگرێت.

شایەنی باسە، هاككه‌ر به‌ بوونى شاره‌زايى له‌ تۆڕى SS7 ده‌توانێ زۆر به‌ ئاسانى هەژماری فه‌يسبووكەکەت هاك بكات ئه‌ويش ته‌نها به‌ زانينى ژماره‌ى مۆبايلت و لاوازى له‌ به‌شى جيهانى په‌يوه‌ندى له‌ هێڵى SS7 کە نه‌ك ته‌نها ڕێگه‌ به‌ هاككه‌ر و ده‌زگا سيخوريه‌كان ده‌دا كه‌ گوێ له‌ په‌يوه‌ندى کەسی و تایبەتی بگرن و ڕێگە بگرن له‌ بڕێكى زۆر نامه‌، به‌ڵكو له‌ تواناى هه‌يه‌ هه‌موو ئه‌و تۆڕه‌ کۆمەڵایەتیانە هاك بكات كه‌ ژماره‌ مۆبايلت بۆ داناون یان لەڕێگەی ژمارە مۆبایلەوە خۆتت لێیان تۆمارکردووە.
سەرچاوە www.kitn.net
Top