سیستەمی كۆرتانا بۆ بازوبەندی مایكرۆسۆفت
مەچەكبەندی مایكرۆسۆفت واتە band2 كە جگە لەوەی وەڵامی پێوەندییەكان دەداتەوە، زانیاری سەبارەت جوڵە وەرزشی بەكارهێنەرەكەشی وەك راكردن، سووتاندنی وزە، لێدانی دڵ.. لەخۆیدا تۆمار دەكات. ئێستا سیستەمی كۆرتانا كە سیستەمی مایكرۆسۆفتە بۆ ویندۆزی كۆمپیوتەر بەهۆی ئەو سیستەمەوە بەكارهێنەر دەتوانیت تەنیا بە دەنگ فەرمان بكات وەك، كردنەوەی پرۆگرامەكان، كوژاندنەوەی كۆمپیوتەر. كردنەوەی سایتەكان...تاد. ئەو سیستەمە ئێستا بۆ مەچەكبەندەكەشی زیاد كراوە. بەو واتایە دەتوانی لێی بپرسی ئێستا چەند كیلۆمەتر رۆیشتووم، یان لێدانی دڵم لەوكاتەدا چەندە..
