لەمەولا جلەكانیشتان قەد مەكەن

لەمەولا جلەكانیشتان قەد مەكەن
لەمەولا جلەكانیشتان قەد مەكەن
قەدكردن و رێكخستن و دانانی جلوبەرگ بۆ زۆر كەس ئەركێكی دژوارە، بەتایبەتی پیاوان كە هەمیشە پانتۆریان لە جێگایەك كەوتووە و كراس لە جێگایە، ئەوە خانمی ماڵەوەیە هەر پرت و بۆڵەیەتی لە چنگ پیاو منداڵ و ئەركی قەد كردن و رێكخستنی جلەكان دەكەوێتەسەر شانی ئەوان. بەڵام ئەوانیش لەمەولا دەحەسێنەوە، چونكە خاتوو FoldiMate كە ئامێرێكی دیجیتالییە لە راستیدا رۆبۆتێكە بۆخۆی، گشت جل و بەرگەكان قەد دەكات و رێكخیان دەخات و پاشان بۆنێكی خۆشیان لێدەدات و دواتر بە رێكی ریزبەندیان دەكات.
ئامێرەكە هەر لە وێنەكەرا دیارە وەك ئامێری فۆتۆكۆپی دەچێت، بۆ قەد كردنی جلەكان ئەوەندە بەسە كە جلەكە جا هەرچییەك بێت بە گیرەیەك كە بە ئامێرەكەوەیە هەڵواسی و فەرمانی بدەی كە چ جۆرە جلێكە. ئیدی دەست دەكات بە قەد كردن.. ئای مرۆڤ بەراستی تەمبەڵ بووە...
Top