گرنگترین به‌رنامه بۆبهکارهێنهرانی ئینته‌رنێت
به‌رنامه‌ی (Ad Muncher) یه‌کێکه له‌و به‌رنامانه‌ی که بۆ ڕاگرتن و پاراستنی به‌کارهێنه‌ران له لاپه‌ڕه‌ی زیان به‌خش دروستکراوه ،که بریتیه له فلته‌رێک به‌ڕوی تۆڕی ئینته‌رنێت دا ، ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی پراوسهرهکاندا ده‌گونجێت وه‌ک ( Internet Explorer, Firefox, Opera, Google Chrome, Safari, Flock, Netscape, Maxthon and Avant Browser ) و هه‌ر بابه‌تێکی دیعایات و فایلی سیخوڕی کردن که له‌ڕێگای کردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌کانه‌وه دێته کۆمپیوته‌ره‌که‌مان نمونه‌ی وه‌ک (Pando, SopCast, ICQ, Morpheus, Kazaa, PalTalk, iMesh, Bearshare, LimeWire, Yahoo! Music Jukebox, TVAnts) ڕایده‌گرێت و سه‌رباری ئه‌وه‌ش خێرایی ته‌واو ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئینتهرنێتهکانمان ، ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌هیچ جۆرێک کار ناکاته سه‌ر وینه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی وێب وه به‌هیچ جۆرێک له تایبه‌تمه‌ندی په‌ڕه‌کان که‌م ناکاته‌وه ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌یکات پاراستنیه‌تی له فایلی زیان به‌خش و زیادکردنی خێرایی ئینته‌رنێته‌که‌ت .
ئه‌م ده‌رچووه‌ی که له به‌رنامه‌که ده‌ستم که‌وتوه ڤێرژنی ( Ad Muncher v4.91 ) به‌ڵام ئێستا له ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی (v4.93) هاتووه به‌ڵام ناکرێت فول ڤێرژن بکرێت چونکه ته‌نها (30) کار ده‌کات و دواتر ده‌بێت یان به‌رنامه‌که بکڕیت یان ده‌بێت بیسڕیته‌وه چونکه له‌کار ده‌که‌وێت له‌دوای ئه‌و مانگه‌وه . من ئێستا هه‌ر ئه‌و ڤێژنه به‌کار ده‌هێنم که باسی ده‌که‌م تۆش هه‌ر وابکه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ کێشه‌یه‌کت توش نه‌بێت .
سەرچاوە I4KURD
