بەرنامەی (Popcorn Time) یەكێكە لەو بەرنامانەی كەلەبواری میدیایی پێكەوە گرێدراودا ئۆنلاین كاردەكات و بەرنامەكە فریەو سەرچاوە ئازادە بەزمانەكانی وێب داڕێژی (HTML, JavaScript, CSS) ساز كراوە ناوەڕۆكەكەی بەڵام لە شیوەی ئەپلیكەیشنێكیشدا بۆ هەرسێ سیستەمی مایكرۆسۆفت و ماك و لینكۆكس و ئەندرۆیدیش بەردەستە ، ئەم سۆفتوێرەكاردەكات لە پێناو گەیاندنی بەرهەمە میدیاییەكان بە شێوەیەكی ئازاد نمونەی بەرهەمەكانیشی وەك بەرنامە ناودارەكان و فلیمەكان و زنجیرە میداییەكاندا ، ئەم خزمەتگوزاریە بە تەكنیكی تۆرێنت و بە بەرزترین كوالیتی پێشكەش دەكرێت ، واتا بێ ئەوەی تۆ بەرهەمە میدیاییەكە دابگریت دەتوانیت ڕاستەوخۆ بینەری ئەو بەرهەمانەبیت كە لە بەرنامەكەوە دابین كراوە خێرایی پەخشكردنیش دەگەڕێتەوە بۆ دوو بنەمای سەرەكی یەكەم خێرایی ئەو هێڵەی پیوەی پەیوەستین لەگەڵ بڕی ئەو سیرڤەرانەی كە بەرهەمە میدیاییەكانی تێدا بەردەستەو بەرنامەكە دەتوانێت لە ڕێگایانەوە پەخشی بكات .
بەرنامەكە بە 42 زمانی زیندویی جیهانی لە كاردایە و زمانی كوردیش یەكێكە لە زمانەكانی بەكارهێنانی ئەم بەرنامەیە ، بەشیوەیەكی وا بنیات نراوە كە دەتوانرێت ژێنووسی بە زۆربەی زمانەكان لەگەڵدا جێگیر بكرێت نهەڵبەت ئەگەر بەردەست بێت بەرنامەكە پێشتر دابینی كردبێت لە ڕاستیشدا زۆربەی جارەكانیش بەردەستە
سەرچاوە I4KURD