سایتێك لەبارەی ئاراستەی با ناوچەكەت
سایتی كەشوهەواناسی گەلێكن، ئەو سایتانە بوونەتە ئەپلكەیشن و لەسەر مۆبایل و كۆمپیوتەریشدا هەن، بەڵام كەم سایت هەیە تەنیا تایبەت بەكرابێ بەبەشێك لە كەش و هەوا، بۆ نموونە سایتی .. كە تایبەتە بە نیشاندانی (با)وە. لەم سایتەدا زانیاری ورد لەبارەی هاتنی باكانەوە پێدەڵێ، لە ماوەی هەر سێ كاتژمێردا نوێ دەبێتەوە. كاتێك سایتەكە دەگەیەوە نەخشەی زەوی نیشان دەدات ئەو شوێنەی كە مەبەستە دیاری بكە و ئەوكات بۆ دەردەكەوێ چ جۆرە بایەك لەو ناوچەیە هەیە. وەك بای (زریان، شەماڵ. شنە)....
