باشترین ٣ ئەپی داگرتنی ڤیدیۆ بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید

باشترین ٣ ئەپی داگرتنی ڤیدیۆ بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید
پێگەی یوتیوب پێگەی سەرەکیە بۆ سەرچاوەی ڤیدیۆ، هەموومان بە دڵنیاییەوه پێویستیمان بە ڤیدیۆیەک دەبێت بۆ داگرتن، دەمانەوێت لای خۆمان پاشەکەوتی بکەین لە ناو مۆبایلەکەمان، ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ کاری ڕۆژانە، تۆ دەتەوێت گۆرانیەک بە Mp3 دابگریت، دەتەوێت به کوالێیتیەکی باش ڤیدیۆکەت هەڵبگریت، ئامڕازی زۆر هەن بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام هەندێکیان سەرنەکەوتوون و کاری خۆیان ناکەن و بەڵکو ڤایرۆسیشن!، ئەپەکانی ” Snaptube و Vedioder و Tubemate ” دابگرە کە بڕوا پێکراون و لە دوایش ئەوەش پێویست ناکات لەدوای داگرتنیان بەدوای ئەپێکی تر بگەڕێیت، چونکە باشترینن!

١. ئەپی Vedioder: ئەپێکی بڕوا پێکراو و بێ کێشە و خێرا له داگرتن و دەتوانی ڤیدیۆکان بە ڕوونی FHD و Hd و MP3 دابگریت،
٢. ئەپی Snaptube:ـیش یەکێکە لەو ئەپانەیکە زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لەسەر سیستەی وەگەڕخەری ئەندرۆید، زۆر بەهێز و سەرکەوتوو و خێرایە لە داگرتنی ئەو ڤیدیۆیانەی مەبەستتە، داگرتن لە فەیسبووک و وێبگەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، شایەنی باسە بە فەرمی زمانی کوردی بۆ زیاد کراوە، لە کاتی کۆپی کردنی بەستەرەی هەر ڤیدیۆیەکی فەیسبووک یان یوتیبوب یان ئینستاگرام بە شێوەی خۆ کارانە ئاگادارت دەکاتەوە کە بەستەرەکە Paste بکەیت
٣. ئەپیTubemate: یش لای زۆر بەمان ئاشنایە و لەوانەیە زۆرترین بەکارهێنەری ئەندرۆید ئەم بەرنامەیان لابێت، بێ کێشەیە لە داگرتن و یەکێکە لە باشترینەکان لە ناو سێ ئەپەکە، بە گشتی خواستەکانتی پێ بەڕێوە دەبەیت و دەتوانیت زۆر بە ئاسانی ڤیدیۆکانت دابگریت،

سەرچاوە www.kitn.net
Top