گوگڵ خولێک بۆ فێربوونى داڕشتنى ئەپڵیکەیشن بۆ ئەندرۆید دەکاتەوە
گوگڵ بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوى (Udacity) بۆ فێربوون لە ڕێگەى ئینتەرنێتەوە، خولێک بۆ فێربوونى داڕشتنى ئەپڵیکەیشن بۆ سیستەمى ئەندرۆید بە ناوى (Android Basics Nanodegree) دەکاتەوە، خولەکەش ئامانجى فێربوونى گشت ئاستەکانە واتە هەر لەو کەسانەى کەوا هیچ زانیاریێکیان دەربارەى داڕشتنى ئەپ نییە تا ئەوانەیش کە کەمێکى دەربارەى دەزانن.
لە ئامانجەکانى ترى خولەکە بریتییە لەوەى کەوا چۆن گەشە بە بیرۆکەى دروستکردنى ئەپێک دەدەیت تا بیکەیت بە ئەپێکى کردارى گرنگ و نایاب لە ڕێگەى زمانى جاڤایەوە و لەلایەکى تریش ناساندنى فێرخواز بە APIs لە ئینتەرنێتدا بەهۆى بنکەدراو(داتابەیس)ى SQLite.
خولەکە چەندان تایبەتمەندى ترى هەیە و هاوکات نرخى بەژدارى مانگانەى خولەکە ٢٠٠ دۆلارە، گوگڵ پەیمانیشى داوە کە ٥٠ فێرخوازى سەرەتا کە خولەکە تەواو دەکەن، ناونووسیان بکات لە خولێکى پێشکەوتووترى Nanodegreeی داڕشتنى ئەپەکانى ئەندرۆید.
سەرچاوە www.kitn.net
