کۆمپانیای HP کۆمپیوتەرێکی کرۆم بووکی نوێی ڕاگەیاند بە نرخی ١٩٠$ دۆلار
کۆمپانیای HP کڕۆم بوکێکی نوێی بە ناوی Chromebook 11 G5 بەرهەمهێناوە کە ڕوونماکەی تەچە، کە ڕوونماکەی جۆرێکی ئاساییە و ١١.٦ ئینچە و ڕوونیەکی بەرزی هەیە لە جۆری HD IPS کە ڕووپۆش کراوە بە چینی گۆریلا گلاسس کە دژە شکان و ڕووشانە.
ڕوونماکەی 1366*768 پیکسڵە و پڕۆسێسەرەکەی لە جۆری ئینتڵ سیلیرۆنە N3060ـی دووی ناوەکییە، بە خێرایی ١.٦ گێگاهێرتز، کە توانای بەرزبوونەوەی خێراییەکەی هەیە تا ٢.٤٨ گێگاهێرتز.
وە خاوەنی دوو جۆر لە ڕامی ٢ و ٤ گێگابایتە و لەگەڵ بوونی یادگای ناوەکی بە قەبارەی ١٦ گێگابایت و ٣٢ گێگابایت، وە کۆمپانیای ناوبراو ئاشکرای کردووە کە باتری ئەم کۆمپیوتەرە ١٢.٥ کاتژمێر بەرگە دەگریت بۆ ڕوونمای جۆری ئاسایی و وە ١١ کاتژمێر بۆ ڕوونمای جۆری تەچ.
وە لە مانگی داهاتوو بە فەرمی لە بازاڕەکان بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن بە نرخی ١٩٠$ـی ئەمریکی.
سەرچاوە www.kitn.net
