ئامێرێك بۆ حەسانەوەی چاوەكانت

ئامێرێك بۆ حەسانەوەی چاوەكانت
ئامێرێك بۆ حەسانەوەی چاوەكانت
سەردەمی دیجیتالی زیانی بۆ گشت ئەندامانی جەستە بووە، بەتایبەتی چاوەكان چونكە، مۆبایل، كۆمپیوتەر، تەلەڤزیۆن هەرچی خاوەنی شاشە بێت تیشك دەدەنەوە و زیانیان بۆ چاوەكان هەیە، دەبێتە مایەی سووتانەوە ماندوویەتی چاوەكان، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە تەڕایی گلێنەی چاو وشك دەبێت و چاو دەسووتێتەوە. رێگا چارەی ئەمە چییە. دیسان پەنا بردنە بەر دونیای دیجیتالی...
ئامێری Aurai ئامێرێكە دەتوانێت ماندوویەتی چاوەكان كەم بكاتەوە.. ئەو چاویلكەیە هەركات خستە سەر چاو سەرما و گەرمای دەوروبەری چاو رێك دەخات، جۆرە ماساژێكی هەیە، چەوری دەوروبەری پێلووی چاو شل دەكاتەوە خوێن بۆ دەوروبەری چاو دەنێرێ. ئەو ئامێرە هەر ئەوە ناكات بەڵكو رێژەی بینایی بەكارهێنەرەكەی دەزانێ و پێی دەڵێت چ كاتێك پێویستی بە چاویلكەیە یان چ چاویلكەیەك بۆت دەگونجێت، هەروەها پێت دەڵێت چ كاتێك حەسانەوە بدەی بە چاوەكانت.
Top