رۆبۆت بۆ خاوێنكردنەوەی جامەكان
جام و شوشەی پەنجەرەكان وەك خاوێن كردنەوەی ماڵ نین كە هەموو رۆژێ پاك بكرێنەوە، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی كە پەنجەرەكانیان لە شوێنێكی بەرزن وەك هوتێل و باڵاخانە بەرزەكان، بۆ شوردن و پاككردنەوەی جامەكان دەبێت ئەو كەسەی بەو ئەركە هەڵدەستێ بچێتە سەر شتێكی بەرز وەك قادرمە، یان ئەگەر پەنجەرەكان نەویش بن دیسان زەحمەتە پاككردنەوەیان.
بەرهەمهێنەرانی تەكنەلۆژیای نوێ رۆبۆتێكی تایبەتیان تەنیا بۆ پاككردنەوەی شوشەی پەنجەرە و دەرگاكان بەرهەم هێناوە، رۆبۆتەكە بە winbot7 ناسراوە، خۆكار دەست دەكات بە پاككردنەوەی جامەكان و ئەویش نەك بە فڵچە و ئاو بەڵكو لە پادی میكرۆفەیبەر سوود وەردەگرێت و هەركاتێكیش ئەركەكەی تەواو بوو دەچێتەوە شوێنی خۆی... بە هەموو جام و پەنجەرەیەكیش دەنووسێت، هەر شوێنێكیش خاوێنی كردبێتەوە جارێكی دیكە پێدا نایەتەوە و دەزانێ كوێی خاوێن كردۆتەوە.
