ئەداپتەرێكی تایبەت بە ئایفۆن 7

ئەداپتەرێكی تایبەت بە ئایفۆن 7
ئەداپتەرێكی تایبەت بە ئایفۆن 7
ئایفۆن 7 هێشتا نەكەوتۆتە بازاڕ كەچی لە ئێستاوە هەوڵدراوە ئامێری تایبەتی بۆ بەرهەم بێت، هەروەك باس دەكرێت ئایفۆن7 شوێنی تایبەتی بە هیدفۆنی نییە، بۆیە لە ئێستاوە هەوڵدراوە ئەداپتەرێك بەرهەم بێت كە شوێنی هیدفۆن بگرێتەوە.
كۆمپانیای tama electric سێ ئەداپتەری بۆ ئەم مەبەستە بەرهەم هێناون كە لە شوێنی لایتنینگی ئایفۆن دەخرێن و لەلایەكی دیكەوە شوێنی هیدفۆنی هەیە. یەكێك لە ئەداپتەرەكان شوێنی دانانی پۆرتی USB هەیە. كۆمپانیای ئەپل هەوڵیداوە ئایفۆن 7 بەجۆرێك بەرهەم بێنێت كەتەنكتر بێت و بۆیە چەند شتێكی تێدا لابردووە.بەشێكی لەهۆكاری لابردنی كەلێنی هیدفۆن بۆ ئەوەیە كە ئاو نەچێتەناوی.
Top