گووگڵ فایبەر دەستی بە کارەکانی کرد (ئینتەرنێتی خێرا بە گێگابت)
فایبەر گووگڵ، بریتیە لە پڕۆژەی گەیاندنی هێڵی ئینەنێتی زۆر خێرا ، کە خێراییەکەی بە گێگابت دەبێت و بڕیار دراوە وەک دەستپێکی کارەکە لە پێنج ناوچەی جیاواز بڵاو بکرێتەوە ئەوانیش هەریەکە لەو سێ شارەیە کە پێشتر گووگڵ رایگەیاندبوو (شیکاگۆ و سان فڕانسیسکۆ و سان دیگۆ) لەگەڵ هەریەکە لە شارەکانی (بۆستن و مەیامی)
هەرچەندە پێشتر ئینتەنێتی خێرای گێگایی لە لایەن کۆمپانیای وێب پاسەوە بۆ بواری بازرگانی بە خێرایی یەک گێگابت فەراهەم کرابوو، بەڵام فایەبر گووگڵ خێراتر دەبێت و کار لەسەر ئەوە دەکەن کە هەمان خێرایی لە رێگای وایەرلێسەوە بگەینن بە بەکارهێنەران.
