دەسكی یاری و كیبۆرد پێكەوە
تێكەڵ كردن و هاوبەش بوونی چەند ئامێرێك پێكەوە زۆر لەمێژ نییە لە جیهانی دیجیتالیدا باوە، هەرچەندە ئێستا وای لێهاتووە ئامێرێك ئەركی چەند ئامێرێكی دیكەش ئەنجام دەدات. كیبۆرد و ماوس دەكرێت لە یەك ئامێردا كۆبكرێنەوە، یان مۆبایل و كامێرای دیجیتالی... یان ئامێری دیكەش...
ئامێری Logitech G13 Advanced gameboard ئامێرێكە تێكەڵاوە لە دوو ئامێری كیبۆرد و جویستیك واتە دەسكی یاری.. كیبۆردێكە بۆ راپەڕاندنی كاری تایب و نەخشەسازی نییە، بەڵكو تایبەتە بە گەمە و یاری ئەلیكترۆنی.. ئامێرەكە جۆرێك دروستكراوە كە لەگەڵ پەنجەكانی بەكارهێنەر دەگونجێت، ئەوانەی یاری دەكەن گەر ماوەیەكی زۆریش درێژە بە یارییەكە بدەن پەنجەكانیان ماندوو نابێت. میمۆری ناوخۆی، رەنگدانەوەی تیشكی پشتەوەی دوگمەكان و شاشەیەك كە لەسەركیبۆردەكە دیزانێكی سەرنج راكێشی پێدەبەخشن. لە كیبۆردەكەدا 34 دوگمە هەن بەهۆیەوە دەتوانرێت هەتا 75 ئەركی تایبەت بە یاری راپەڕێنی.
