مۆبایلی چەماوە و بازنەیی بەرهەم دێت
داهێنان لەدوای داهێنان، هیچ شتێك بەقەد مۆبایل لەم چەند ساڵەدا گۆڕانكاری بەسەردانەهاتووەو داهێنانی نوێ نەهاتۆتە ئاراوە، مۆبایلەكانی ساڵی رابردوو ئەمڕۆ دەبنە مێژوو ئەرشیف.. لەم دواییەدا مۆبایلی جۆری moxi بەرهەمهات كە دەكرێت وەك یەكەم مۆبایلی هۆشمەند كە بەمانای راستی دەچەمێتەوە بناسێندرێ. هەرچەندە بیرۆكەی داهێنانی مۆبایلێكی لەم جۆرە بۆ ساڵی 2008 دەگەڕێتەوە. نهێنی چەماوەیی بوونی مۆبایلەكە بۆ مادەیەك دەگەڕێتەوە بەناوی (grahpoene)، ئەم مادەیە یەكێكە لە ناسكترین و سووكترین و بەهێزترین روونترین كەربۆنەكان. بەهۆی ئەو مادەیەوە دەتوانی مۆبایلەكە وەك كاتژمێرێكی دەست یان دەستبەندێك لە دەست بخەی.
