شاشەی “Optic AMOLED” چییە کە وەن پڵەس لە مۆبایلە نوێیەکەی بەکاری هێنا؟

شاشەی “Optic AMOLED” چییە کە وەن پڵەس لە مۆبایلە نوێیەکەی بەکاری هێنا؟
کۆمپانیای وەن پڵەس “One Plus” لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا لە ڕۆژی ١٤ ی ئەم مانگە،مۆبایلێکی نوێی بەناوی “One Plus 3” ڕاگەیاند.مۆبایلەکە چەندەها تایبەتمەندی زۆر بەرز و نایاب لە خۆدەگرێت کە بریتین لە ڕامی ٦ گێگابایت ، پڕۆسێسەری سناپ دڕاگۆن ٨٢٠ و کامێرای ١٦ مێگاپیکسڵ و چەند تایبەتمەندییەکی تر.بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج بوو لەکاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە ، بەکارهێنانی شاشەی “Optic AMOELD” بوو بە قەبارەی ٥.٥ ئینچ و ڕوونی ١٩٢٠ بە ١٠٨٠ ـی ڕووپۆشکراو بە چینی گۆرێلا گلاس ٤ بۆ مۆبایلەکە کە ئەمەش شتێکی نوێ و سەرنجڕاکێش بوو هەم بەلای شارەزایانی ئەو بوارە و هەم بەلای خەڵکەوە.کەواتە ئێستا ئێوەش دەپرسن ، شاشەی “Optic AMOLED” چییە؟ئایا تەکنەلۆژیایەکی نوێیە بۆ شاشەی مۆبایلە زیرەکەکان کە لەلایەن کۆمپانیای وەن پڵەسەوە بەرهەمهێنراوە؟

دامەزرێنەری کۆمپانیای وەن پڵەس “Carl Pei” لە میانەی بەشداریکردن لە کۆڕێکی پرسیار و وەڵامی پێگەی “Reddit” ـدا وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم شاشەیە سەرچاوەکەی لە شاشەی “Super AMOLED” ـی سەر کۆمپانیای سامسۆنگە و کۆمپانیای وەن پڵەسیش دوای ئەوەی کە ئەو شاشەیەی کڕیوەتەوە خۆی دەستکاری چەند لایەنێکی کەمی شاشەکەی کردووە لەڕووی ڕووناکی و گەرمی ڕەنگەکانی شاشەکە.کەواتە لەو وەڵامەی دامەزرێنەری کۆمپانیای وەن پڵەس بۆمان دەرکەوت کە ئەو شاشەیە لەڕاستیدا شاشەی “Super AMOLED” ـی کۆمپانیای سامسۆنگە و کۆمپانیای وەن پڵەس تەنها هێناویەتی و کەمێک دەستکاری کردووە بۆ ئەوەی زیاتر گەشە بە شاشەکە بدات.لە ئێستادا چەندەها دەستەواژەی جیاواز بەکاردەهێنرێت سەبارەت بە شاشەی مۆبایلە زیرەکەکان لەلایەن کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان ، وەکو بەکارهێنانی دەستەواژەی “Retina” بۆ شاشە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵ ، ئەمەش جگە لە دەستەواژەیەکی بازرگانی هیچی تر نییە و تەنها هەڵخەڵەتاندنی کڕیارە.

سەرچاوە www.kitn.net
Top