دیسکی بلوڕه‌ی چییه؟ بۆچی به‌کاردێت؟
بلو ڕه‌ی که به لاتینی به (Blu-ray Disc) هیما ده‌کرێت و به (BD) کورت ده‌کرێته‌وه پێک هاتوێکه له پلاستیک و بۆ پاراستنی داتا‌و زانیاری به‌کاردێت و نه‌وه‌یه‌کی نوێیه له به‌رهه‌مه‌کانی په‌پکه‌یی که له دوای (CD/DVD) به‌رهه‌م هێنراوه . ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه به‌تیشکی له‌یزه‌ری شین کارده‌کات که زۆر ده‌قیق تره به به‌راورد به تیشکه لهیزهرکهی (سی دی و دیڤی دی ڕووم) ، به‌کارهێنانی ئه‌م شێوازه‌ش زۆر خیراتر داتا‌کان ده‌خوێنێته‌وه‌و به‌خێرایش جێگیری ده‌کات .
دیسکی بلوڕه‌ی له‌سه‌ره‌تادا به قه‌باره‌ی (25 گێگابایت) به‌رهه‌م هێنرا و له ئێستاشدا بۆ (50 گێگابایت) به‌رزکراوه‌ته‌وه هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له دیسکه‌کان له یه‌ک (Layer) چین پێک هاتوون و هه‌ندێکی تریان له دوو چین ، ئه‌و جۆره‌ی له یه‌ک چین پێک دێت ته‌نها ده‌توانرێت (25 گێگا) بگرێت به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ی له دوو چین پێک هاتووه ده‌توانرێت له بیست و پێنج گێگا زیاتر بگرێت و هه‌تا (50 گێگابایت) داتای جۆراوجۆری تێدا جێ ده‌بێته‌وه .
گه‌وره‌ترین جیاوازی له نێوان بلوڕه‌ی و هاوشێوه‌کانی وه‌ک (سیدی و دیڤیدیدا) گه‌وره‌یی قه‌باره‌که‌یه‌تی بۆ خه‌زنکردنی داتا‌و زانیاری که چه‌ندین جار گه‌وره‌تره به به‌روارد به‌وان ، ئه‌گه‌ر سه‌رنج له دوا به‌رهه‌مه‌کانی (دیڤی دی) بده‌ین ئه‌وا گه‌وره‌ترین قه‌باره که پێ ی گه‌یشتبێت (9 گێگا) بوو وه‌زۆریش هه‌ستیار بوو بۆ لێکخشان و ڕوشان ، به‌ڵام ئێستا بلوره‌ی که وه‌ک شوێن گره‌وه‌یه‌ک بۆ (دی ڤی دی) له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت قه‌باره‌ی بۆ (25 گێگا و 50 گێگا به‌رزکراوه‌ته‌وه ) به هۆی تایبه‌تمه‌ندیه زۆرهکهشیهوه ده‌کرێت چه‌ندین جار دارتای بۆ زیادبکرێت له ههندێکیانداو وه له ڕێگای ئینته‌رنێتیشه‌وه ده‌کرێێت تایبه‌تمه‌ندی زیاتری له‌سه‌ر جێگیربکرێت ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وه‌ک دی ڤی دی هه‌ستیار نیه‌و ده‌کرێت دوای لێک خشان و ڕهشانێکی زۆریش هه‌ر داتاکانی ناوت بخوێنرێته‌وه‌و کاری له‌سه‌ر بکرێت .
له تۆمارکردنی داتادا له‌سه‌ر به‌رهه‌مه پهستێنراوهکانی وه‌ک (سی دی و دی ڤی دی و بلو ڕه‌یدا) پشت به ته‌کنه‌لۆژیای تیشکی له‌یزه‌ر ده‌به‌سرێت به‌ڵام ئه‌م ئه‌و تیشکه له‌یزه‌ره‌ی که له بلو ڕه‌یدا به‌کارده‌هێنرێت جیاوازه چونکه تیشکی له‌یزه‌ری شین زۆر ده‌قیقه‌و به‌وپه‌ڕی وردیه‌وه کارده‌کات ، به‌لام له (سی دی و دی ڤی دی) تیشکی له‌یزه‌ری سور به‌کارده‌هێنرێت که تایبه‌تمه‌ندیه‌که‌ی وه‌ک تیشکه له‌یزه‌ره شینه‌که نیه .
به کورتی (Blu-ray Disc) به‌رهه‌مێکه وه‌ک (DVD) که بۆ پاراستنی داتا‌و زانیاری وه‌ک ڤیدیۆ و ده‌نگ و دیکۆمێنت و به‌رهه‌می به‌رنامه‌کان ... هتد به‌کارده‌هێنرێت وه توانای پاراستنی فایله قه‌باره گه‌وره‌کان و کوالیتی به‌رزه‌کانی هه‌یه‌و ئه‌و ڤیدیۆییانه‌ی که بۆ ئه‌وه‌ی له دیڤیدیهکدا جێگای ببێته‌وه ده‌بوو بچوک بکرایه‌ته‌وه له ئێستادا به‌هۆی بلو ڕهیهوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ له کوالیتیه‌که‌ی بگۆڕێت ده‌کرێت بپارێزرێت و دووباره بخرێته‌وه گه‌ڕ .
به شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی و به هۆی تیشکی له‌یزه‌ره‌وه ، ئه‌م کاره‌ش به یارمه‌تی درایڤهرک ده‌کرێت که پێ ی ده‌وترێت (Blu-ray Reader) که پێک هاتوێکه وه‌ک (CD/DVD) ڕووم به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی ئێجگارزیاتره چونکه به هۆی بلوڕه‌ی رایده‌ره‌وه ده‌کرێت سی دی و دی ڤی دی به‌گه‌ڕ بخرێت به‌ڵام به‌هۆی (CD-ROM) یان (DVD-ROM) دیسکی بلو ڕه‌ی به‌گه‌ڕناخرێت .بلو ڕه‌ی له بواری داتا پاراستندا به پله‌ی یه‌که‌م بۆ خه‌زنکردنی یاریه کوالیتی به‌رزه‌کانی پله‌یسته‌یشن سێ به‌کارده‌هێنرێت به‌ڵام له پله‌ی دووه‌مدا ڤیدیۆ کوالیتی به‌رزه‌کانی وه‌ک (HD) و (3D) هه‌روه‌ها هه‌ندێک جار وه‌ک هۆکارێکی پاراستنی داتای قه‌باره گه‌وره به‌کارده‌هێنرێت که پێداویستیه‌کی بنه‌ڕه‌تیه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت زۆترین داتا ئه‌رشیف بکه‌ن له ڕوبه‌رێکی بچوکدا ، چونکه بلوڕه‌ی توانای مانه‌وه‌ی بۆ چه‌ندین ساڵ هه‌یه و ئه‌گه‌رچی ڕوشابێت به‌ڵام هه‌ر ده‌کرێت سود له داتا‌و زانیاریه تۆمارکراوه‌کانی ناوی وه‌ربگیرێت.
بلو ڕه‌ی له ئێستا زۆرترین جار به‌کار ده‌هێنرێت له تۆمارکردنی یاریه‌کانی (PlayStation) سێ و هه‌روه‌ها فلیمه (HD) و (3D) یه‌کان که پێویستیان به به‌رهه‌مێکی قه‌باره گه‌وره‌یه بۆ تۆمارکردن ، هه‌ندێ جاریش بلو رای وه‌ک هۆکارێک به‌کارده‌هێنرێت بۆ هه‌ڵگرتنی داتا‌و زانیاریه‌کان ئه‌وه‌ش به‌هۆێ به‌توانایی له گه‌وره‌یی قه‌باره‌یداو مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر.
دیاره هۆکاره‌کانی به‌گه‌ڕخستنی بلورای جیاوازه وه‌ک له‌وه‌ی (CD) و (DVD) چونکه بلو ڕه‌ی پێویستی به هاردوێری تایبه‌ته بۆ به‌گه‌ڕخستن ئه‌وه‌ش بێگومان نرخه‌که‌ی له به‌گه‌ڕخه‌ری دی ڤی دی و سی دی زیاتره به‌ڵام هه‌مان شێوازه و زۆرێک له لاپتۆپه‌کانی ئێستا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌یان هه‌یه .
بۆئه‌وه‌ی بتونێت به‌ته‌واوی جێژ له ڕونی دیقه‌ی فلیمه بلورای وه‌ربگریت پێویسته ئه‌و (TV) پشتی پێده‌به‌سرێت بۆ نیشاندان خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی (HD) بێت چونکه گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا جیاوازی نێوان بلو ڕه‌ی و دیڤی دی نا‌توانیت به ئاشکرایی ببینیت .
جۆره‌کانی دیسکی بلورای :
دوو جۆری سه‌ره‌کی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت :
BD-R: ئه‌م دیسکه توانای تۆمارکردنی هه‌یه به کوالیتی HD که تایبه‌ت مه‌نده به ڤیدیۆ کوالیتی به‌رزه‌کان به‌ڵام ته‌نها یه‌ک جار ده‌توانیت ئه‌م کاره بکه‌یت
BD-RE: ئه‌م دیسکهش به‌شێوازێکی زۆر نایاب ده‌توانیت گۆڕانکاری له فایله‌کاندا بکه‌یت هه‌ر کاتێک بته‌وێت واته ده‌توانیت وه‌ک هاردێک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دیسکه‌که‌دا بکه‌یت و بۆ چه‌ندین جار داتاکانی ناوی بسڕیته‌وه‌و دووباره داتای نوێ ی بۆ زیاد بکه‌یت.
بۆ به‌گه‌ڕ خستنی دیسکی بلوڕه‌ی پێویستمان به هۆکارێک هه‌یه وه‌ک چۆن له سی دی و دی ڤی دی‌دا پێویستمان بوو ، به‌ڵام ناودارترین هۆکار بۆ به‌گه‌ڕخستنی دیسکی بلوڕه‌ی پله‌یسته‌یشن سێیه که به هۆی ئه‌م ئامێره‌وه ده‌کرێت ته‌واوی داتاکانی ناو دیسکی بلو ڕه‌ی بخوێنرێته‌وه , وه له ئێستادا وه‌ک درایڤه‌رێکی سه‌ربه‌خۆ له لاپتۆپدا هه‌یه‌و له کۆمپیوته‌ری (دیسکتۆپدا) به‌شێوه‌ی سهرربهخۆ زیاد ده‌کرێت که ناوده‌برێت به BD-ROM: هه‌یه‌و هیچ جیاوازیه‌کی له‌گه‌ڵ دی ڤی دی و سی دی ڕومدا نیه له ڕوی دهروهیدا به‌ڵام بێگومان خاوه‌نی توانایه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ره‌و ده‌توانێت به ئاسانی دی ڤی دی و سی دیش به‌م هاردوێره بخه‌یته گه‌ڕ .
سەرچاوە ئای فۆر كوردی
