بەم فێڵە زانستییە ماڵئاوایی لە گەرمبونی کۆمپیتەرەکەت بکە
بەڵام بەهۆی تاقیکردنەوەیەکی گەنجێکی یابانی بە ناوی “ئاکینۆری سوزوکی” ماڵئاوایی لە م کێشەیە بکە .
بەپێی ماڵپەڕی “ساینس ئالێرت” ئەم گەنجە یابانیە پەیڕەوی ڕێگەیەکی ساکار دەکات بۆ کەمکردنەوەی پلەی گەرمی لابتۆپ ، ئەمیش لە ڕێگەی دانانی چەند ڕیزێک پارەی ئاسن لەسەر کۆمپیتەرەکە بۆ کەمکردنەوەی پلەی گەرمیەکەی .
هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مس خێراتر لە ئەلەمنیۆم و پلاستیک گەرمی هەڵدەمژێت و بەمەش سنورێک بۆ گەرمبونی پلەی گەرمی ئامێرەکە دادەنێت ، ئەگەر پارە ئاسنەکەش ساردبێت کارەکە باشتر دەکات .
