مارک زوکەبێرگ لە ترسی هاک کردن،پارچە تیپێکی لە کامێرای لاپتۆپەکەی داوە!
بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانی ماڵپەڕە تەکنەلۆژیەکانە ئەوەیە کە دەردەکەوێت مارک زوکەبێرگ ترسێکی زۆری هەیە لە هاک کردنی لاپتۆپەکەی، چونکە لە وێنەکەدا شتێکی جیاواز دەردەکەوێت ئەویش ئەوەیە ماک بوکێکی هەیە کە بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵە و یەکێک لە هەرە سیستەمە بەهێزەکانی لەسەرە لەلایەنی پاراستنی بەکارهێنەراەوە ،بەڵام دەردەکەوێت کە پارچە تیپێکی لەسەر کامێرای ماک بوکەکەی داوە و پارچە تیپێکیشی لە سەر مایکەکەی داوە هەر وەک لەم وێنەیە روون کراوەتەوە.
