Watch_Dogs 2 یه‌كێكه له‌یاریه ئه‌كشن
شێوازی یاریكردن :
Watch_Dogs 2 هاوشێوه‌ی به‌شی یه‌كه‌می كه‌له‌ساڵی ۲۰۱٤ بڵاوكرایه‌وه یاری جیهانی كراوه و كه‌سی سێیه‌می ته‌قه‌كه‌ره واته ده‌توانیت به‌ئاره‌زووی خۆت یاری تێدابكه‌یت و له‌كاتی یاریكردنیشدا ئه‌و كه‌سه‌ی یاری پێده‌كه‌یت ببینیت ڕووداوه‌كانی یاریه‌كه له‌شاری San Francisco-سان فرانسیسكۆ ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه شه‌ش ناوچه‌ی گه‌وره‌ی شاره‌كه له یاریه‌كه‌دا بوونی هه‌یه ده‌توانیت به‌نێو شاره‌كه‌دا بگه‌ڕێت ئه‌ویش به ڕۆیشتن یاخود به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل ، بارهه‌ڵگر ، ماتۆرسكیل ، به‌له‌می بچووك وه سیسته‌می لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌م به‌شه‌دا دیزاینێكی جوانتری بۆ كراوه و لێخوڕینی ئاسانتر كراوه وه ده‌توانیت له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل ته‌قه بكه‌یت و چه‌ك به‌كاربهێنیت بۆ یه‌كه‌مجار له‌م به‌شه‌دا سیسته‌می Parkour هه‌یه واته یاریكه‌ر له‌هه‌ندێ شوێنی یاریه‌كه توانای سه‌ركه‌وتن و بازدانی به‌شێوه‌یه‌كی وه‌رزشی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌قۆناغه‌كانی یاریه‌كه ده‌توانیت به‌سێ شێوه هه‌ر قۆناغێك ببڕیت ئه‌ویش به به‌كارهێنانی چه‌ك یاخود كوشتن به شێوه‌یه‌كی بێده‌نگ ئه‌ویش به به‌كارهێنانی چه‌كی ده‌ستی یاخود به‌شێوه‌یه‌كی ته‌كنیكیانه و به‌كارهێنانی هاك وه‌ك هاككردنی كامێرا و مۆبایل ئۆتۆمبێل و ترافیكه‌كان له‌ڕێگای مۆبایل یاخود كۆمپیوته‌ره‌وه وه بۆ یه‌كه‌م جار له‌یاریه‌كه‌دا ده‌توانیت كواد كۆپته‌ر و ئۆتۆمبێلی كۆنتڕۆڵ و ڕیمۆت كۆنترۆل به‌كاربهێنیت سه‌باره‌ت به ئۆنلاینی یاریه‌كه‌ش ده‌توانیت به ته‌نها یاخود له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا قۆناغه‌كانی یاری ببڕیت یاخود به ته‌نها یان به‌شێوه‌ی گرووپ له‌گه‌ڵ یه‌كدا بجه‌نگن .
چیرۆكی یاریه‌كه :
چیرۆكی یاریه‌كه باس له‌كه‌سێكی هاككه‌ر ده‌كات به‌ناوی Marcus Holloway-ماركۆس هۆڵۆوه‌ی كه خه‌ڵكی شاری Oakland-ئۆكلاند ه دوای ئه‌وه‌ی تووشی تاوانێك ده‌بێت كه‌ئه‌و ئه‌نجامی نه‌داوه هۆكاری هه‌ڵه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیسته‌می ctOS 2.0 ماركۆس هه‌ست ده‌كات كه سیسته‌می ctOS 2.0 زیانی هه‌یه بۆ خه‌ڵكی شاری San Francisco-سان فرانسیسكۆ بۆیه له‌گه‌ڵ گرووپێكی هاككردن به ناوی DedSec هه‌وڵی له‌ناوبردنی سیسته‌می ctOS 2.0 ده‌ده‌ن .
سەرچاوە www.kitn.net
