توانای خێرایی كۆمپیوته‌ر لەسەر چی بەندە ؟
سەرەتا ئێمە دەبێت ئەوە بزانین ئایا خێرایی كۆمپیوته‌ر چۆن پێوانه ده‌كرێت ؟ و به‌چی ؟
خێرایی تێپه‌ڕاندنی فرمانێك كە له كۆمپیوته‌ردا ئه‌گه‌ر به بازنه‌یه‌كی كار و بەكورتی پێناسەی بكه‌ین به‌م جۆره‌یە ( كاتێك فرمانێك له (In Put) وه ئاراسته‌ی كۆمپیوته‌ر ده‌كرێت به‌هۆی (In Put) وە ئه‌وا ئه‌و فرمانه به (RAM) دا تێپه‌ڕده‌بێت و دەگات به (CPU) پاش ئه‌وه‌ی فرمانه‌كه له (CPU) دا لێك ده‌درێته‌وه دووباره به ڕامدا دەگەڕێنرێتەوە بۆ (Out Put) تا ئه‌نجام له لایه‌ن به‌كارهێنه‌ره‌وه ببینرێت ) .
ئه‌م كاره ئه‌گه‌ر به یه‌ك له‌ره پێناسه بكه‌ین ئه‌وا ده‌توانین خێرایی هه‌ر كۆمپیوته‌رێك پێوانه بكه‌ین كه به (هێرتز ) ده‌پێورێت .
تێبینی / یه‌ك گێگاهێرتز واته یه‌ك ملیۆن فرمان له یه‌ك چركه‌دا ، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئێمه خێرایی كۆمپیوته‌ری تاكه‌كه‌سی له ئێستادا باس بكه‌ین كه له نێوان (2 تا 5) گێگا هێرتزدایه ئه‌وه تێده‌گه‌ین كه خێرایی ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كان له كۆمپیوته‌ردا چه‌ند زۆره .
ئه‌و هۆكارانه‌ی كارده‌كه‌نه سه‌ر خێرابوون و خاوبوونه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر له كاتی كاركردندا لەم پێنج خاڵەدا کورتم کردوەتەوە بەم جۆرە :
1- (Clock Speeds) : كه به خێرایی (CPU) ناسراوه به پله‌ی یه‌كه‌م هۆكاری سه‌ره‌كیه له خاوبوونه‌وه و خێرابوونی كۆمپیوته‌ردا ، كاری پرۆسێسه‌ریش به (Frequency) ە هه‌ر بۆیه پێوانه‌ش تێیدا به هێرتزه (hertz (Hz ، لەسەرەتای بەرهەم هێنانی پرۆسێسەردا بە هێترزێك یان دوو یان سێ دەستی پێكردوە كارەكەی بەڵام لە ئێستادا كیلۆ هێرتزو مێگا هێرتزیشی تێپەڕاندوەو لە گێگا هێرتزدایە ، دیارە ئەم خێراییە ئێجگار زۆرەو بەردەوامیش لە پێشكەوتندایە .
2- (bus width) ڕوبەری هاتوچۆی داتاکە : ئەم ڕوبەرە لە ئێستادا بە (32 bit) و (64 bit) ناسراوە کە خێرایی گواستنەوەی داتاکانی لەسەر بەندە کە بۆ پرۆسێسەرکردن لە میمۆریە سەرەکیەکەوە دەگوازرێتەوە بۆ (CPU) .
3- (Memory Capacity) : توانای بیره‌وه‌ریه یه‌كه‌میه‌كان كه له هه‌ر كۆمپیوته‌رێكدا بوونی هه‌یه نمونە وەك (RAM) و (Cache) بۆ لۆدبوونی كاری به‌رنامه‌كان لە كاتی ئیشدا ، ئەم میمۆریانە قەبارەیەكی دیاریكراویان هەیە بۆ نمونە ڕام هه‌ندێك جار توانای لۆد بوونی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی نیه له یه‌ك كاتدا كە لەكاردایە هه‌ربۆیه پرۆسێسه‌ر ناچار ده‌بێت ئەوپەڕی توانای خۆی بەكاربهێنێت بۆ كارە سەرەكیەكەی هەندێكجار كە دەگاتە ئەو ڕادەیە ڕام پڕبێت هیچ كۆنترۆڵێك لەدەستی بەكارهێنەردا نامێنێت و دەبێت چاوەڕوان بیت تا ئەنجامێك دەبینیت ئه‌م كاره‌ش خاوبونه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه یان ڕاوەستانی سیستەمەکەی به‌دوادا دێت، هەوەها (Cache) ڕاستەوخۆ بیرەوەریەکی بەسراوە بە پرۆسێسەرەوە قەبارەی زۆر کەمە بەڵام یاریدەدەرێکی ئێجگار سەرکەوتوە بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان بەخێرایی ، هەروەها هارد دیسكیش به‌شێكی سەرەكیە له كۆمپیوته‌ردا كه سیسته‌می تێدا دامەزرێنراوە و به‌رنامه‌كانی له‌ناودا دادەبەزێنرێت به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی تێیدا دەمێنێتەوە پێچەوانەی ڕامە کارەکەی كە بەردەوام پڕ دەبێت و خاڵی دەبێتەوە واته كاتێك كۆمپیوته‌ر داده‌گیرسێنین له هارده‌وه سیسته‌م لۆد ده‌بێت ئەم لۆدە لەسەر ڕامە كە لە هاردەوە داتا‌کان دەگوازێتەوە بۆ پرۆسێسەر بۆیه خێرایی هاردیش گرنگی خۆی هه‌یه له خێرابوونی كۆمپیوته‌ردا ، ئه‌م خێرابوونهش به خێرایی خولانه‌وه‌ی په‌پكه‌ی هارده‌كه به‌سراوه کە هەر هارد دیسکێك بە پێ ی تایبەتمەندی ئەو کۆمپانیای بەرهەمی دەهێنێت دەگۆڕێت لەبەر ئەوە تا خێرایی خولانه‌وه‌ی په‌پكه‌ی هارده‌كه زیاتربێت خیرایی وه‌رگرتن و ناردنی داتاشی زیاتر ده‌بێت وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر ڕاسته .
4- (Bus speed) : خێرایی گواستنه‌وه‌ی گوێزه‌ره‌وه‌كان كە خۆی لە سێ پۆلی سەرەكیدا دەبینێتەوە :
پێش ئەوەی باسی ئەم بەسانە بکەم دەبێت ئەوە بزانین كە پارچه‌كانی كۆمپیوته‌ر به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به هۆكاره جیاوازه‌كانی (Cable) به مهزهبۆردهوه ده‌به‌سرێن وەک Parallel ATA و Serial ATA به‌ڵام له‌ناو پێكهاته‌ی مهزهبۆردیشدا كە بۆردێكی ئەلیكترۆنی زۆر وردە چه‌ند هۆكارێك هه‌ن تا ئەم پارچانە پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه‌و داتاكانی ئاڵوگۆڕ پێ بكات له نێوانیاندا ، ئه‌م هۆكارانه‌ش به (bus) ناو ده‌برێن كه كاریگه‌ری تایبه‌تیان هه‌یه له‌خێرا ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كاندا و ده‌كرێن به سێ پۆلەوە:
آ- (Data bus) گوێزه‌ره‌وه‌ی داتا : ئه‌م به‌سانه ڕێگای تایبه‌تمه‌ندن بۆ ئاڵوگۆڕپێكردنی داتاكان له نێوان پرۆسێسه‌ر و بیره‌وه‌ری سه‌ره‌كیدا کە لەڕام وەردەگیرێن و لەکاشدا دەمێنێتەوە ئەگەر پێویست بکات ، واته له (CPU) داتاكان ده‌گوازێته‌وه بۆ (Main Memory) وه له هەر لەم بیرەوەریەوە داتا ده‌گوازێته‌وه بۆ CPU)) ، واتا به‌م به‌سانه به هه‌ردوو ئاراسته‌كه‌دا توانای گواستنه‌وه‌ی داتای هه‌یه پێش پرۆسیسین و دوای پرۆسێسین بەناو ئەم بەسەدا داتا و زانیاری دەگوازرێتەوە .
ب- (Address bus) ناونیشانی بەس : ئه‌م بەسەش ڕێگه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندە بۆ بردنی داتا له (CPU) بۆ (Main Memory) ئەگەر پێویست بكات یاخود ڕاستەوخۆ دەینێرێت بۆ (Out Put) هەتا ئەنجام بەدەستی بەكارهێنەر بگەیەنێت ته‌نها به‌یه‌ك ئاراسته كارده‌كات ، بە پێچەوانەوە داتا ناگوازێتەوە بۆ پرۆسێسەر .
ج- (Control bus) دەست بەسەردا گرتنی بەسەکان : ئەم ڕێرەوە بۆدەست گرتنە بەسەر کاری هەردوو بەسەکەی تردا لەکاتی هاتو چۆکردنی داتا لەنێوان (CPU) بۆ (Memory) و وە بە پێچوانەوە ، تەنها لە دوو فرماندا خۆی دەبینێتەوە یان (Set) دەکات یان (Enable) بۆ ئەوەی لێکدان ڕونەدات لە نێوان داتای هات و داتای ڕۆشتودا ، ئەم به‌شه تەنها له لایه‌ن (CPU) فرمانی ئاراستە دەکرێت کەیەکێک لەو دوو فرمانە بەجێ بگەیەنێت کە پیستر ئاماژەم پێدا .
5- (Input/output Devices) ڕێگای ناردن و هێنان : کاتێک ئێمە باس لە کۆمپیوتەرێکی تەواو دەکەین ئەوا ئەو کۆمپیوتەرە بەلایەنی کەمە جگە لە ماوس و کیبۆرد زیاد لە دیڤایسێکی تری پێوە پەیوەستە وەك پرێنتەر یان وێبکام ...هتد ئەم دیڤایسانەش بێگومان هۆکارێك هەیە بۆ پەیوەستکردنیان بە کۆمپیوتەرەکەوە لە رابردودا وایەر بەکاردەهێنرا بەڵام لە ئێستادا هەندێك جار وایەرلیس بەجۆری جیاواز بەکاردێت ، ئەم هۆکارانەش چ وایەربێت یان وایەرلێس کاریگەری تەواویان هەیە لەسەر خێرایی داخڵکردن و وەرگرتنی داتادا هەربۆەیە بەشێك لەخێرایی کۆمپیوتەرەکەیان دەکەوێتە ئەستۆ .
سەرباری ئەو پێنج هۆکارە کەبەهۆکارە سەرەکیەکان دادەنرێت دووهۆکاری تریش هەن کە بەشێکی تری خاوی سیستەمەکە دەکەوێت سەریان ئەوانیش :
یەکەم (Graphic Card) : بوونی كارتی شاشه یان گرافیك كارتێكی به توانا له‌هه‌ر كۆمپیوته‌رێكدا مه‌رجێكی سه‌ره‌كیه له خێرایی گواستنەوەی وێنه له شاشه‌وه ، ئه‌م گرافیك كارته به هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه له لێكدانه‌وه‌ی ئامرازه وێنه‌ییه‌كاندا كه به (GPU) ناوده‌برێت یاریده‌ده‌رێكی باشه بۆ (CPU) چونكه گرافیك كارت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و دوور له (CPU) خۆی كاره‌كانی خۆی ڕاده‌په‌ڕێنێت .
ژماره‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه له‌یه‌ك كاتدا به‌گه‌ڕخراون :
دووەم هۆکاری خاوكاركردنی كۆمپیوته‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌كارهێنه‌ر له یه‌ك كاتتدا چه‌ندین به‌رنامه به‌گه‌ڕ ده‌خات ، بەکارهێنەر دەبێت ئەوە بزانێت كۆمپیوتەر هەرچەندە بەتوانابێت بەڵام تواناکەی سنورداركراوەو بەو یاسایە كاردەكات كەلە خاڵەكانی سەرەوەدا باسم كردوە ، چونكە بەكردنەوەی چەندین بەرنامەی بەهێز و گرافیكی ده‌بێته هۆی بەهەدەردانی توانایەكی زۆری پرۆسێسەرەكە و هیلاك ده‌بێت و ناتوانێت له یه‌ك كاتتدا چه‌ندین فرمانی جیاواز له به‌رنامه‌كانه‌وه ئاراستهیدهكرێت لێك بداته‌وه به‌خێرایی .
سەرچاوە ئای فۆر كوردی
