هەتا چوار مانگ شەحنیان دانابەزێت

هەتا چوار مانگ شەحنیان دانابەزێت
هەتا چوار مانگ شەحنیان دانابەزێت
ئەوانەی شارەزای بواری تەكنەلۆژیای نوێن بەتایبەتی ئەو ئامرازانەی پەیوەندیان بە كۆمپیوتەرەوە هەیە، هەركات وشەی razer دەبیسن وەبیر ماوس، كیبۆرد و هێدستەكانی تایبەت بە یاری و پیشەیی ئەو كۆمپانیایە دەكەونەوە. زۆر جاریش كۆمپانیا هەندێك ئامێر تێكەڵ بەیەك دەكات و ئامێرێكی نوێی سەرنج راكێشی لێ بەرهەم دێنێ. سێتی ماوس و كیبۆردی كۆمپانیای ناوبراو بەناوی Turrent یەكێكە لەو ئامێرانە كە لەسەر كیبۆردەكە، شوێنێك هەیە بۆ دانانی ماوس، ماوس كیبۆرد گەرچی دوو ئامرازن پێكەوە ئەركەكان رادەپەڕێنن بەڵام هەتا ئێستا دوو ئامێری لێكجیابوونە. كیبۆردەكە لەراستیدا دەبێتە شوێنی پەد بۆ ماوسەكە.
تایبەتمەندی ماوس و كیبۆردەكە هەر بەوە ناوەستێ، چۆنیەتی دانانی ماوس و كیبۆردەكە لەلای یەك هەلێكی لەبار بۆ یاریكەرەكان دەرەخسێنێ تا بۆ ماوەیەكی زۆرتر لەسەر یاری بمێننەوە. داكێكی تایبەتیشی هەیە كە دەكرێت ماوس و كیبۆردەكەی لەسەر دابندرێ تاكو تەلەڤزیۆنە هۆشمەندەكانیش سوودی لێببینن. هەركاتێك داكەكە بەتەواوی شەحن بكرێتەوە دەكرێت هەتا 4 مانگ سوود لە كیبۆرد و ماوسەكە وەربگری، بەڵام هەرچەندە بۆ شەحنكردنەوەی تەواویش 40 كاتژمێر دەخایەنێت.
Top