وەشانی نوێی سیستمی وەگەڕخەری macOS ڕاگەیاندرا
ئەمانە تایبەتمەندیەکانی ئەو وەشانە نوێیەن:
•تایبەتمەندی کردنەوەی خۆکارانە لەڕێگای ئەپی (Auto Unlock).
•دەتوانیت هەمان ئەو دێسک تۆپەی لەسەر ماکەکەت هەیە لەسەر تەواوی ماکەکانی تریشت هەبێت واتا دەتوانیت داتاکانت بپاڕێزیت و هەڵی بگریت.
•دەتوانیت بۆشایی زیاتر بۆخۆت دابین بکەیت لەڕێگای گواستنەوەی داتا و فایلەکانت بۆ ئای کڵاود.
• ڕاستەوخۆ لەڕێگەی دوگمەی ئەپڵ پەی لەسەر وێب و پاشان دوباتکردنەوەی لەڕێگەی ئایفۆنەکەت لەڕێگەی پەنجەمۆرەوە کڕینەکانت ئەنجام بدەی.
•ئەپڵ پەی لە چەند وڵاتێک بەردەست دەبێت وەک ئەمریکا و بەریتانیا و کەنەدا و ئوستڕالیا و چین و ئیندەنوسیا و سویسڕا و فەڕەنسا و هۆنگ کۆنگ.
•بەردەست بوونی تایبەتمەندی سیری بۆ ماک.
ئەم وەشانە نوێیە پایزی ئەمساڵ بە خۆڕایی بەردەست دەبێت بۆ گشت بەکارهێنەران و ئەمڕۆش وەشانی ئەزموونی بۆ گەشەپێدەران بەردەست دەبێت.
سەرچاوە تۆڕی تەكنەلۆژیاری زانیاری كوردی
www.kitn.net
