رۆتێرێك بۆ گواستنەوەی ئینتەرنێتی خێرا

رۆتێرێك بۆ گواستنەوەی ئینتەرنێتی خێرا
رۆتێرێك بۆ گواستنەوەی ئینتەرنێتی خێرا

لەم دواییەدا سیستەمی خێرای ئینتەرنێت وەك سیستەمی G4 و LTE لەو وڵاتانەی گرنگی بە خێرایی ئینتەرنێت دەدەن كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، لە هەرێمی ئێمەشدا خەریكە ئەو سیستەمە جێگیر دەبێت. ئەوكات بۆ هاوبەشی كردنی ئینتەرنێتەكە پێویستت بە رۆتەر واتە ئامێری بڵاوكردنەوەی ئینتەرنێت لە مەودایەكی كەمدا دەبێت.. كۆمپانیای ئەیسۆس رۆتەرێكی تایبەتی بۆ ئەو سیستەمانە بەرهەم هێناوە كە بە رۆتەری جۆری G-AS55U4 ناسراوە. بۆ گواستنەوەی ئینتەرنێت بەكارهێنەر تەنیا ئەوەندە پێویستە كە ئەو سیم كارتەی كە ئینتەرنێتی تێدایە بخاتە سەر رۆتەرەكە بۆ نموونە فاست لینك... بەڵام گرنگی رۆتەرەكە لەوەدایە كە ژمارەی هاوبەش كردنی بێ سنوورە وەك فاست لینك و تیشك نێت و ئامێرەكانی دیكە ناچێت.. خێرایی گواستنەوەی رۆتەرەكە 150 میگابایت لە چركەی دایە هەروەها بە تۆڕی وایەرلەیسی دوانە دەتوانێت خێرایی ئینتەرنێت بگەیەنێتە 1167 میگابایت... جگە لەوەش رۆتەرەكە دەتوانێت تۆڕی كێبڵیش بكاتە هاوبەش..
Top