سپیكەرەكەی گوگل ركابەرێكی جیدی بۆ ئیكۆ ئامازۆن
لە ماوەكانی رابردوودا چەند جارێك باسی سپیكەرێكی تایبەتی كە بە ئیكۆئامازۆن ناسراوە كردووە، ئیكۆ ئامازۆن دەتوانێ وەڵامی پێداویستییەكانت بداتەوە چونكە پێوەندی هەیە لەگەڵ ئینتەرنێت، بۆ نموونە لێی بپرسی كەش و هەوا چۆنە، یان پرسیارێكی دیكەی لێبكەی، یان داوای لێبكەی گۆرانییەكی فڵانە هونەرمەندەت بۆ لێبدات و زۆر شتی دیكەش.. گوگڵ لەم دواییەدا سپیكەری جۆری google home بەرهەم هێنا كە دەكرێت ركابەرێكی جیدی بێت بۆ بڵندگۆكەكەی ئامازۆن.
گوگڵ هۆم بچووكە و شێوەی لولەكی هەیە، بەڵام هێشتاكە گوگل راینەگەیاندووە چۆن چۆنی ركابەری لەگەڵ سپیكەری ئامازۆن دەكات، چونكە كاركرد و تواناكانی گوگل هۆم روون نەكراونەتەوە. تەنیا ئەوەندە نەبێت كە دەڵێت سپیكەرەكە لەگەڵ زۆربەی ئامێرەكان دەگونجێت.
