ئامێرێك بۆ كاتە زۆر هەستیارییەكان
مۆبایل زۆر كێشە و گرفتی بەتایبەت لە پاراستنی ئەمنییەتی تاكەكان لە كۆڵ كردۆتەوە، بۆ نموونە كاتێك لە چیادا یان لە شوێنێكی چۆڵدا تووشی گرفتێك بوویە وەك نەخۆشی یان پێكدادانی ئۆتۆمبیل یان مەترسییەكی دیكە دەكرێت بە مۆبایلەكەت كەسە نزیكەكانت ئاگادار بكەیەوە، بەڵام جار هەیە كات ئەوەندە بەرتەسكە كە ئەگەری ئەوەت نییە زەنگ بۆ كەس لێبدەی... یان بۆ نموونە كەوتوویەتە بەر پەلامارێكی چەكداری كە ئیزن ئەوەت پێنادرێ بە مۆبایل كەس ئاگادار بكەیەوە، لەكاتێكی وادا دەكرێت سوود لە ئامێری revolar وەربگری. كە ئەو ئامێرە زۆر بچووكە وەك پلاكێكی بچووك دەچێت بەقەد پلاكی سویچی ئۆتۆمبیل دەبێت.. كاتێك تووشی گرفت بووی تەنیا ئەوەندە بەسە كە شاشەی سەر پلاكەكە دووجار دابگری، دەستبەجێ پەیامێك بۆ ئەوكەسانە دەنێرێ كە پێشووتر بۆ كاتێكی وا تێدا دیاریت كردوون. ئەو ئامێرە نەك ئەوە بەڵكو شوێنەكەت بەهۆی گوگل ماپەوە بۆ ئەو كەسانە دەنێرێت تاكو بزانن ئێستاكە لە كوێی و بەئاسانی بتدۆزنەوە...
