بۆ چاكردنەوەی ریجستەری ویندۆزەكەت بەرنامەی (Ashampoo ) بەكار بهێنە

بۆ چاكردنەوەی ریجستەری ویندۆزەكەت بەرنامەی (Ashampoo  ) بەكار بهێنە
بەرنامەیەكی نوێ ی كۆمپانیای (Ashampoo) لە بواری چاكسازیكردن لە ریجستریدا ، وا دەكات لە كۆمپیوتەرەكە بە توانایەكی باشتر و بە بێ كەم و كوڕیەوە هەڵسێت بە ڕاپەڕاندنی كارەكان ، كاتێك دەگەڕێت بە دوای كێشەكاندا خێرایە و سەرباری چاككردنەوەی هەر هەڵەیەك كە دەیدۆزێتەوە كارێك نەكات دووبارەش نەبێتەوە واتا ڕێ لە دووبارە ڕودانەوەی هەڵەكان دەگرێت .
كۆمپانیای (Ashampoo ) لە ساڵی 1999 دا دامەزراوە لە بواری سۆفتوێردا كاردەكات بە ڕابەرایەتی (Rolf Hilchner) تا ئێستا زیاتر لە 50بەرنامەی جۆراو جۆری بەرهەم هێناوە ، ئەم بەرنامەیە بە پێ ی پلانی دیاریكراو كاردەكات و دەتوانرێت وای لێ بكرێت كە خۆكارانە لە كاتێكی دیاری كراودا هەڵسێت بە كارەكەی و چاكسازی بكات ، بێگومان پێش ئەوەی هەڵەكانی ڕیجستری چاك بكاتەوە لیستێك لە كێشەكانت بۆ دەخاتە پێشچاو و ئاگادارت دەكاتەوە لە بوونی ئەم كێشانە ، پش ئەوەی ڕەزامەندی دەدرێت لەسەر كارەكە دەتوانرێت چاك بكرێتەوە بە تەنها كلیكێك .
بەرنامەكە بە دوو تایبەتمەندی زۆر باش دەناسرێتەوە كە لە هیچ بەرنامەیەكدا بوونی نیە یەكەم ئەوەیە كە ڕوكارێكی سادەی هەیەو بەكارهێنەر بەئاسانی دەتوانێت فێری كارەكەی بێت و دووەم ئەوەیە كە هەر هەڵەیەك كە دەیدۆزێتەوەو چارسەری دەكات ڕێ لە دووبارە ڕودانەوەی دەگرێت ، ئەم توانایەش تەنها لەم بەرنامەدا بوونی هەیە .
بەرنامەكە بە پارەیەو دەبێت چالاك بكرێت هەربۆیە لەگەڵ بەرنامەكەدا ئامرازی چالاك كردنم داناوە هەتا بۆ هەمیشەیی چالاك بكرێت و بتوانرێت بە تەواوی سوود لە تایبەتمەندیەكانی وەربگیرێت .

سەرچاوە ئای فۆر كوردی
Top