بەرنامەی (WinMend Disk Cleaner) یەكێكە لە بەرنامە هەرە باشەكانی بواری خاوێنكاری هاردیسكی كۆمپیوتەر كە قەبارەیەكی كەمی هەیە بەڵام توانایەكی بەرز لەم بوارەدا پیشان دەدات ، ئەم بەرنامەیە بەسێوەیەكی زیرەكانە فایلە بێ كەڵك و تێكشكاوەكان دەدۆزێتەوە لە ناو فایلەكانی ویندۆزدا دەریان دەهێنێت بێ ئەوەی هیچ زیانێك بدات لە فایلەكانی ویندۆز ، پاش بەكارهێنانی ئەم بەرنامەیە بۆ هەموو پارتێشنەكان بەشێوەیەكی زۆر سەركەوتوانە خێرایی دەگەڕێنێتەوە بۆ هارد دیكی كۆمپیوتەرەكە چونكە چەند جارێكی لەسەر یەك شیكاریكردن بۆ فایلەكان بە تەواوی بەرنامەكە سەركەوتوو دەبێت لە كارەكەیدا .
سەرچاوە ئای فۆر كوردی