تەكنەلۆژیایی بلوتوث

تەكنەلۆژیایی بلوتوث
تەكنەلۆژیایی بلوتوث ( Bluetooth ) بریتیە لە پێوەرێكی گواستنەوەی هەوایی كە بەشەپۆلی كورتی ڕادیۆیی كار دەكات و دوورترین ڕووبەر كە پێ ی دەگات تەنها 10 مەترە لە بارەئاساییەكەیدا ، ئەم ماوەكەمەش بۆ پەیوەست بوون بەكاردەهێنرێت بۆ پەیوەستكردنی كۆمپیوتەرێك و مۆبایلێك یاخود كۆمپیوتەرێك و كامێرایەكی دیجتاڵی یاخود دوو سمارت فۆن بۆ ئاڵوگۆڕكردنی داتا لە نێوانیاندا ، یاخود دەكرێت توڕێكی بچوكی لێ بنیات بنرێت بەڵام بەتوانایەكی سنوردار .

ئەم تەكنەلۆژیایە بەشێوەیەكی سەرەكی لەلایەن گرپێكەوە ڕابەرایەتی دەكرێت و گەشەی پێدەدەن كە ناوی خۆیان ناوە (Bluetooth Special Interest Group GIS) هەر لەسەرەتای بنیات نانیەوە تا ئێستا زیاد لە 1000 كۆمپانیای بواری ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان ئەم تایبەتمەندیەیان زیادكردوە بۆ ئامێرەكانیان و سوود لەم تەكنیكە وەردەگرن بۆ گواستنەوەی داتا

سەرچاوە ئای فۆر كوردی
Top