هاوێنەیەكی دیجیتالی بۆ ئارایشگاكان

هاوێنەیەكی دیجیتالی بۆ ئارایشگاكان
هاوێنەیەكی دیجیتالی بۆ ئارایشگاكان
كاتێك دەچیە ئارایشگایەكی پیاوانە یان ژنانە، لە بەرامبەرتدا واتە شوێنی دانیشتنەكە دوو ئاوێنە بەرامبەر بەیەك داندراون،دەتوانرێت بەهۆیانەوە پشتەوە و پێشەوەی خۆت ببینی، بەڵام هیچ كاتێك نازانی بەرلەوەی پرچت چاك بكەی یان خۆت بەجۆرێك ئارایش بكەی سیما و روخسارت چۆنی لێدێت.. بەهۆی تەكنەلۆژیای ئاوێنەی هۆشمەندی سامسۆنگ بەرلەوەی هیچ هەنگاوێك بنێی بۆ جوانكاری خۆت دەبینیەوە كە سیما و روخسارت چۆنە..
لەسەر ئاوێنەكە بە چەندین مۆدێل لە هەموو لایەكەوە نیشان دەدرێ، كامەیانت بە دڵ بوو ئەوە هەڵبژێرە.. دیارە پێشووتر ئاوێنەی هۆشمەندی لەم شێوەیە بۆ سوپەرماركێتەكانی جلوبەرگ فرۆشتن دادەنرا. ئاوێنە دیجیتالییەكان 55 ئینجن و وەك ئاماژەی پێكرا، مۆدێلی كەمكردنەوەی قژ، رەنگی قژ زانیاری دیكەش لەبارەی قژەوە بۆ ئەوانەی سەردانیان دەكەن نیشان دەدات.
Top