پێنووسی ژیرۆكی worldpenscan X
هەر وەك لە ناوەكەی را دەردەكەوێت پێنووسە ئەركێكی تایبەت ئەنجام دەدات ئەویش دەتوانێت ئەو وشە و رستانەی لەسەر كاغەزێكی ئاسایی نووسراون بۆ سەر ئامێرەكانی وەك ئایفۆن و ئایپاد و گشت مۆبایلێكی ئەندرۆیدی بگوازێتەوە. بە ئاسانی فایلەكان سكان دەكات و دەتوانی دواتر دەستكاریان بكەی. ئەو پرۆگرامەی لەگەڵ پێنووسەكە پێكەوە سوودیان لێوەردەگیردرێ پشتیوانی لە چەندین زمانی زیندوو دەكات، وەك ئینگلیزی، فەرەنسی، ئەلمانی و عەرەبی و چینی... قەڵەمەكە زیاتر وەك سكاینەرێكی هۆشمەند دەچێت تا وەك قەڵەمێكی دیجیتالی.
