كەڤەرێكی ئایفۆن تایبەت بە وێنەگرتن
ئایفۆن جگە لەوەی كە مۆبایلێكی سەركەوتووە چەندین ئامرازی لاوەكیشی بۆ بەرهەم هات كە دەتوانرێت بەهۆی مۆبایلەكەوە سوودی لێوەربگرێت، لەم دواییەدا كەڤەرێك واتە بەرگێكی تایبەت بەو موبایلە بەرهەم هاتووە كە سێ لێنز واتە عەدەسەی لەگەڵدایە. كەڤەری جۆری izzi pemix6 سێ لێنزی مایكرۆی لەگەڵدایە و بۆ سوود وەرگرتن لە لێنزەكان دەتوانی بیسوڕینی و لێنزی مەبەستت هەڵبژێری.. لێنزەكان ئەركیان روونكردنەوە و هێنانە پێشەوەی دیمەنەكانە..
