مۆبایلی چینی Redmi 3 Pro

مۆبایلی چینی Redmi 3 Pro
کۆمپانیای شاومی چینی مۆبایلێکی هۆشمەندی نوێی لە زنجیرەی Redmi 3 نمایش کرد بە ناوی Redmi 3 Pro کە تایبەتمەندی بەرزتر و چاککاری لە ڕووی ڕام و زیاد کردنی یادگای ناوەکی کردووە.
کە ئەمەی خوارەوە تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە نوێیەیە:
•ڕوونما: ٥ ئینچ به‌ ڕوونی (1280×720 پیكسڵ).
•پرۆسیسه‌ر: كۆمپانیای كوالكۆم سناپدراگۆنی ٦١٦ ـی هەشت كۆر (چوار کۆڕی بە تەرەدودی ١.٢ گێگا هێرتز+چوار کۆری بە تەرەدودی ١.٥ گێگاهێرتز).
•پرۆسیسەری گرافیک: Adreno 405
•ڕام: ٣ گێگابایت لە جۆری LPDDR3.
•یادگا: ٣٢ گێگابایت كه‌ ده‌توانرێت زیاد بكرێت تا ١٢٨ گێگابایت له‌ ڕێگه‌ی ده‌رچه‌ی MicroSD.
•سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر: ئه‌ندرۆید مارشمالۆو ٦.٠ به‌ ڕووكاری MIUI 7.
•سیم كارد: دوو سیم كارد.
•كامێرا: كامێرای دواوه‌ی ١٣ مێگاپیسكڵ له‌گه‌ڵ بوونی فلاش لە جۆری LED، وە بە دەرچەی هاوێنەی f/2.0 وە لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی جەختکردنەوەی خودکار لە جۆری PDAF، وە پشتگیری تۆمار کردنی گرتەی ڤیدیۆیی دەکات بە ڕوونی 1080p، كامێرای پێشه‌وه‌ی ٥ مێگاپیكسڵ وە کامێرای پێشەوەشی پشتگیری تۆمار کردنی گرتەی ڤیدیۆیی دەکات بە ڕوونی 1080p.
•په‌نجه‌مۆر: خاوه‌نی ناسینه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی.
• باتری: ٤١٠٠ ملی ئه‌مپێر وە پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی خێرا بە هێزی 5V/2A دەکات.
•ڕەهەند: 139.3×69.6×8.5 ملیمەتر.
•کێش: ١٤٤ گرام.
•ڕه‌نگ: سپی، ڕه‌ش، زێڕی.
•نرخ: ١٤٠$ـی دۆلاری ئه‌مریكی.

سەرچاوە تۆری تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی
Top