كۆمپانياى ئه‌پڵ دووپاتيكرده‌وه كه‌وا كێشه‌يه‌ك هه‌يه له زيادبوونى ڕێژه‌ى سەدی پاترى موبايلى ئايفۆن 6 ئێس و 6 ئێس پله‌س و ده‌بێته ڕێگر له تازه‌بوونه‌ى ڕێژه‌ى شه‌حنى ئايفۆنه‌كه. ئه‌م كێشه‌يه تووشى ئه‌و كه‌سانه بووه كه وا به شێوه‌يه‌كى دەستی واتا بۆ خۆیان كاتژمێرى ئايفۆنه‌كانيان گۆڕيوه يان كاتى ئايفۆنه‌كانيان گۆراوه له‌كاتى گه‌شت كردن بەهۆی دەرچوون لەناوچەی خۆیەوە. ئەگەر ئەم کارەت ئەنجام دابێت دەبێت ئاگادارى ئه‌وه بيت كه ئايفۆن 6 ئێس يان 6 ئێس پڵه‌سه‌كه‌ت ڕێژه‌ى سەدی شه‌حنه‌كه‌ى لەوانەیە تازه نەبێته‌وه و لە ڕێژەیەکی دیاریکراو بوەستێت.
كۆمپانياى ئه‌پڵ پێشنيارى ئه‌مه‌ى كرد بۆ چاره‌سه‌ی ئەمە:
•ئايفۆنه‌كه‌ت ريستارت بكه
•برۆ بۆ به‌شى Settings > General > Date & Time وه دڵنيابه له‌وه‌ى كاتژمێره‌كه له‌سه‌ر Set Automatically ئۆتۆماتيكى (خۆكارانه) دانراوه
سەرچاوە تۆری تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی