کۆمپانیای HP چەندین کۆمپیوتەری لە زنجیرەی OMEN ڕاگەیاند تایبەت بە یارییە ڤیدیۆییەکان

کۆمپانیای HP چەندین کۆمپیوتەری لە زنجیرەی OMEN ڕاگەیاند تایبەت بە یارییە ڤیدیۆییەکان
کۆمپانیای HP لە چوارچێوە پێشانگای تەکنەلۆژی ناسراو “ كمبيۆتكس تايپیە 2016, Computex Taipei 2016” کە لە شاری تایپیە کە پایتەختی وڵاتی تایوانە بەڕێوە دەچێت چەندین کۆمپیوتەر و ڕوونمای لە زنجیرەی ” OMEN ” ڕاگەیاند، کە تایبەتن بە ئارەزوومەندانی یارییە ڤیدیۆییەکان و خێراییەکی بەرچاویان هەیە لە کاتی بەکارهێنان.ئەم کۆمپیوتەرە بە ڕەنگی ڕەش درووست کراوە و لە ناوەوەش بە ڕەنگی سوور نەخشێنراوە بە تایبەت تەختەکلیلەکانی و ناوی OMEN لەسەر نووسراوە، وە لە دەرەوەش لۆگۆی تایبەت بە کۆمپانیای VoodooPC لەسەرە کە پێشتر کۆمپانیای HP کڕیویەتەوە.
ئەم کۆمپیوتەرە بە دوو قەبارەی ڕوونما و تایبەتمەندی جیاواز درووست کراوە کە یەکێکیان لە قەبارەی ڕوونماکەی ١٥.٦ ئینچە و ئەوەی تریان قەبارەی ڕوونماکەی ١٧.٣ ئینچە، ئەو لاپتۆپەی قەبارەی ڕوونماکەی ١٥.٦ ئینچە بە لایەنی کە پڕۆسێسەرەکەی Intel Core i3ـە وە ئەو لاپتۆپەی قەبارەی ڕوونماکەی ١٧.٣ ئینچە پڕۆسێسەرەکەی لە Intel Core i5 دەست پێدەکات.
وە بەرزترین تایبەتمەندی ئەم لاپتۆپە، پڕۆسێسەرەکەی نەوەی شەشەمە لە جۆری Intel Core i7 و ڕامەکەی ١٦ گێگابایتە لەگەڵ گرافیک کاردی Nvidia GeForce GTX 965M، وە ڕوونماکەی ڕوونی 4Kـیە، وە نرخی ئەم لاپتۆپە بۆ قەبارە بچووکەکەی لە ٨٩٩.٩٩$ـی ئەمریکی دەست پێدەکات، وە قەبارە گەورەکەی لە ٩٧٩.٩٩$ـی ئەمریکی دەست پێدەکات وە لە مانگی داهاتووە بە فەرمی لە بازاڕەکان بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.

سەرچاوە تۆری تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی
Top