تابلێتی LGبۆ كاری رەنگی

تابلێتی LGبۆ كاری رەنگی
تابلێتی LGبۆ كاری رەنگی
ئامێری تابلێت یەکێکن لەو ئامێرانەی لە بازاڕەکان زۆرترین خواستی لەسەرە بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار ١٠ ساڵە، هەمیشەش بەکارهێنەران و کڕیاران بە دوای تابلێتێکن کە تایبەتمەندی باش و نرخی گونجاو بێت، کۆمپانیای LG كۆری چەند ڕۆژێک پێش ئێستا یەکێک لەو تابلێتانەی خۆی لە زنجیرەی G Pad بە فەرمی ناساند کە تایبەتمەندی مامناوەندە و نرخی گونجاوە.
تایبەتمەندییەکانی ئەم تابلێتە:
•ناو: G Pad III 8.0.
•ڕوونما: ڕوونماکەی ٨ ئینچە بە ڕوونی 1920*1200 پیکسڵ بە تەکنەلۆژیای ڕەنگی TFT.
•پرۆسێسەر: کۆمپانیای کوالکۆم سناپدراگۆن ٤٠٠، بە تەرەدودی ١.٥ گێگاهێرتز بە پێوەری ٦٤ بیت.
•ڕام: ٢ گێگابایت.
•یادگا: یادگای ناوەکی ١٦ گێگابایت لەگەڵ پشتگیری کردن لە ڕێگەی یادەوەری دەرەکی لە جۆری MicroSD تا ٢ تێرابایت.
•کامێرا: کامێرای پشتەوە ٥ مێگاپیکسڵ و تۆمار کردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 1080p@30fps وە کامێرای پێشەوە ٢ مێگاپیکسڵ.
•پەیوەندی: پشتگیری لە نەوەی چوارەمی تۆڕەکانی پەیوەندی دەکات، وە پشتگیری لە دەرچەی USB دەکات.
•سیستەمی وەگەڕخەر: پشتگیری لە وەشاندی ئەندرۆید ٦.٠.١ دەکات ناسراو بە مارشمالۆو.
•باتری: ٤٨٠٠ ملیئەمپێر.
•سیم کارد: پشتگیری لێ دەکات.
•ڕەنگ: تەنها ڕەش.
•نرخ: ١٨٥$ـی ئەمریکی.سەرچاوە تۆڕی تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی
Top