هارددیسكی ئوكستێرنالی دیسكتۆپ
كۆمپانیای سیگیت بەم دواییانە نوێترین بەرهەمی سەختە ئامرازی خۆی بەرهەم هێنا كە ئەویش بەیەكەم هارددیسكی ئوكستێرنالی دیسكتۆپ لە جیهاندا دەناسرێ..
بەرهەمهاتنی ئەم هارددیسكە گۆڕانكارییەكی نوێ لە جیهانی تەكنەلۆژیادا پێكدێنێ، چونكە پێویستی بە كارەبا نییە و وزەی پێویستی خۆی لە كۆمپیوتەرەكە بەهۆی USBیەوە وەردەگرێت. دیارە ئەم هارددیسكە بیرۆكەی پێشووتری كۆمپانیای ئەپل بوو. هارددیسكی ئوكستیرنالی بۆ كۆمپیوتەری دیسكتۆپ وا دەكات كە خێرایی كۆمپیوتەرەكان بچێتە سەرێ و هەروەها هەڵگرتنی داتاكانیش زیاتر بێت.. هاردی INNOV8 توانای هەیە 8 ترابایت لەخۆیدا داتا هەڵبگرێت..
