فلاش میمۆرییەك دڵنیایی تەواو لە پاراستنی داتاكان دەدات

فلاش میمۆرییەك دڵنیایی تەواو لە پاراستنی داتاكان دەدات
فلاش میمۆرییەك دڵنیایی تەواو لە پاراستنی داتاكان دەدات
یەكێك لە گرنگترین بەشەكانی لە سەختە ئامرازدا هەڵگرتنی داتاكانە كە دڵنیایی تەواوت لێیان هەبێ نە تێك دەچن نە كەس دزەیان پێدەكات.. فلاش میمۆری و هارد بۆ هەڵگرتنی داتاكان زۆر گونجاون و بە ئاسانی هەڵدەگیرێن، بەڵام ئەگەری تێكچوونیان هەیە و لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە كە بە ئاسانی دەتوانرێت كەسانی دیكە دەستیان بە داتاكانی ناویان رابگات..
ئەگەر زۆربەی داتا گرنگەكانت لەسەر فلاش میمۆرییەك هەڵگرتبێ و ئەویش دزرابێ یان ون ببێت، كێشەیەكی گەورە دروست دەبێت، كۆمپانیای APRICORN لەم دواییەدا جۆرێك لە فلاش میمۆری بەرهەم هێناوە كە بە فلاش میمۆری Aegis secure key ناسراوە، قەبارەی هەڵگرتن لەو فلاش میمۆری جیاوازە. لە 8 گێگابایتی را هەتا 480 گێگابایتیان هەیە.. فلاش میمۆرییەكە كۆدی نهێنی هەیە بۆ راگرتن و هەڵگرتنی داتاكان، ئەگەر هاتوو دزراش كەسێك بە هەڵە كۆدە نهێنییەكە بەكار بێنێ ئەوە ئۆتۆماتیكی داتاكانی ناوەوەی دەسڕێنەوە. دیارە پێشووتریش فلاش میمۆری لەم شێوەیەمان ناساندبوو، بەڵام ئەمەیان نوێترین فلاش میمۆرییە كە بە دڵنیاییەوە دەتوانی داتاكانی لەناوی دا خەزن بكەی..
Top