چێشت لێنان لە جیهانی دیجیتالیدا
كەرەسەكانی ماڵەوە ئیدی هەر ئەو كەرەسە و كەلوپەلەی جاران نین، قاپ و قاچاغ و كەتڵی و چادان و كەوچك و چەتاڵ بەگشتی ئەوەی لە چێشتخانەی ماڵەوەدا هەیە، لەسەردەمی دیجیتالیدا وەك خۆیان نامێنن، مەنجەڵ ئیدی هەر ئەو كەرەسە نامێنێ كە چێشتی تێدا لێبندرێ بەڵكو دەتوانرێت پرۆگرامی پێبدرێ و لە رێگای دوورەوە بێ ئەوەی كە كابان بوونی هەبێت چێشت لێبنێت..
مەنجەڵی زیرەكی Gourmia وەك چێشت لێنەرێكی كارامە یارمەتی دەدات بۆ چێشت لێنان.. ئەم مەنجەڵە هۆشمەندە بە ئینتەرنێتەوە پەیوەند دەدرێت و بەهۆی پرۆگرامێكەوە لە رێگای مۆبایلەكەتەوە دەتوانرێت كۆنتڕۆڵی بكەی، بۆ نموونە یەكێك فەرمانبەرە و بە نیازە پاش دوو كاتژمێر بگەڕێتەوە، دەتوانێت هەر لە ئیدارەی خۆیەوە فەرمان بدات بە مەنجەڵە هۆشمەندەكە.. جگە لەوە سیستەمێكی چۆنییەتی چێشت لێنانی تێدایە لەگەڵ تەرازوویەك كە بە وەرگرتنی فەرمانەكان و دانانی كەرەسەی پێویست خواردنێكی باش لێدەنێت.. ئەو چێشتانەی كابانە دیجیتالییەكە لێیدەنێت، برنج، سوپ و شوربا و جگە لەوەش دەتوانێت سەموونیش چاك بكات.
