فۆتۆكۆپییەك دەقەكان وەردەگێڕێ
دەزگای لەبەرهەڵگرتنەوە (فۆتۆكۆپی) تەنیا ئەركیان لەبەر هەڵگرتنەوەیە، واتە دوكیۆمێنتێك یان هەر شتێك كە بخەیە ناوی كۆپییەك هەڵدەگرێتەوە.. بەڵام كۆمپانیای Xerox ئامێرێكی كۆپی بەرهەم هێناوە كە جگە لەبەرهەڵگرتنەوە دەقەكانیش وەردەگێڕێ.. ئامێرەكە دەتوانێت دەقەكان بە 30 زمان وەربگێڕێت.. پاشان كۆپیان بكات. پرۆگرامی وەرگێڕانی كۆپییەكە دەقێك لە وەرگێڕانەكە ئامادە دەكات، پاشان چاپی دەكات. جگە لەوە تەنانەت نووسینی سەر وێنەكانیش وەردەگێڕێ.. دیارە وەرگێڕانەكە زیاتر ماشێنییە، بەڵام گەر نیازت هەبێت وەرگێڕانەكە دروست و دەقیق بێت و مرۆڤ وەریبگێڕێ دەبێت بۆ هەر وشەیەك پارەیەك بدەی و رەنگە بۆ وەرگێڕانی كورتە چیرۆكێك 20 دۆلاری تێبچێت..
