چەك لە بەرگی مۆبایلدا
ئەو كەسانەی كاری ئەمنییەت و ئاسایش دەكەن، زۆر جاران وا دەخوازێت چەكەكانیان بشارنەوە بۆ ئەوەی كە هەستی پێنەكرێت.. شێوازێكی شاردنەوە كە مێژووەكەی بۆ شەڕی دووەمی جیهانی دەگەڕێتەوە ئەوەیە كە چەكەكە لە بەرگێكی دیكە دادەپۆشن یان وەك كەرەسەیەكی دیكەی بەرهەم دێنن.. بۆ نموونە ئەو دەمانچەی كە وێنەكەی لێرەدا دەبینن. دەمانچەكە لە یەكەم تێڕوانیندا وەك مۆبایلێكی ئایفۆن دەچێت، بەڵام لە راستیدا دەمانچەیەكی دوو لوولەی كەلیبەر 380 یە . دەمانچەكە لەلایەن كۆمپانیای ئایدەل كانسیلەوە بەرهەم هاتووە و زیاتر بۆ ئەوانەیە كە كاری ئاسایش دەكەن هەروەها ئەو كەسانەی كە وا پێویست دەكات چەكەكانیان بشارنەوە...
