رۆبۆتێكی كاغەزێكی تایبەت بە منداڵان
سەردەمی منداڵی ئێمەمانان زۆر بە سادەیی تێپەڕی، باسێك لە ئایفۆن و ئایپاد و تەبلێت و دەیان ئامێری دیجیتالی و سمارتی دیكە نەبوو.. بەڵام جیهانی منداڵان بەتەواوی گۆڕاوە و ژیانی ئەوانیش بەرەو دیجیتالی رۆیشتووە، رۆبۆت كە لە خەونی گەورەكانیشمان دا نەبوو ئێستا لەلایەن منداڵانەوە بەرهەم دێن، بۆ نموونە رۆبۆتی جۆری kamibot كە دەتوانرێت لەرێگای مۆبایلەوە فەرمانی پێبدەی و كاراكتەری كارتۆنییەكانی لەسەر دابنێی.. هەربۆیە چەندین وێنەی كاراكتەری فیلمە كارتۆنییەكان لەگەڵ رۆبۆتەكەدا هەیە.. دوای ئەوەی كاراكتەرەكان لەسەر رۆبۆتەكە داندران، بەكارهێنەر دەتوانێت فەرمانەكانی جوڵەدان یان هەڵگرتنی گلۆپەكانی پێبدات..
