سامسۆنگ گەورەترین هارددیسكی بەرهەم هێنا

سامسۆنگ گەورەترین هارددیسكی بەرهەم هێنا
سامسۆنگ گەورەترین هارددیسكی بەرهەم هێنا
وشەی گەورەترین یان بچووكترین یان تەنكترین یان باشترین ئەو وشانە لە جیهانی دیجیتالیدا تەمەنیان زۆر كورتە، چونكە هیچ دوور نییە پاش تێپەڕینی ماوەیەكی كورت كۆمپانیایەكی دیكە پێوانەكەی بشكێنێ.. هەروەك ئێستا كۆمپانیای سامسۆنگ پێوانەی گەورەترین هارددیسكی جیهانی شكاندووە و هاردیسكی جۆری PM1633a بەرهەم هێناوە، ئەم هارددیسكە نزیكەی 16 ترابایت لەخۆیدا خەزن دەكات...رەنگە بپرسن 16 تیرابایت چەندە و چەندە لەخۆیدا خەزن دەكات؟ بۆ ئەمە دەتوانین بڵێین زیاتر لە 3 ملیۆن فایلی دەنگی، زیاتر لە چوار هەزار فیلم بە كوالیتی بەرز و نزیكەی 5 ملیۆن وێنە بە كوالیتی بەرز..
هاردیسكەكە تەنیا 6 سم درێژە و خێرایی داكردنی داتاكان لەو هارددەدا 10 گێگابایت لە چركەیەكدایە.
Top