ئامێرێك شاشەی تەلەڤزیۆنەكان دابەش دەكات
ئێستا كەم ماڵ هەیە كە تەلەڤزیۆنێكی گەورەیان لە ماڵەوە نەبێت، ئەگەر نیازت هەبێ شاشەی تەلەڤزیۆنەكە بكەی بە چەند بەش و هەر بەشەی بۆ مەبەستێك تەرخان بكەی، بۆ نموونە بەشێكی تایبەت بكەی بە ئینتەرنێت و كردنەوەی سایتەكان و بەشێكی تەلەڤزیۆن بێت و بەشێكیش تایبەت بە گەیم و ئەتاری، هەرچەندە ئەوە خۆی لەخۆیدا كێشەی هەیە بەڵام ئەگەر ئەو نیازت هەبوو، ئەوە ئامێری skreens تایبەتە بەو مەبەستە، ئەو ئامێرە بچووكە بەهۆیەوە دەكرێت لەیەك كاتدا لە چوار ئامێری دیكە لەسەر شاشەی تەلەڤزیۆنەكە سوود وەربگری و دەكرێت شاشەكان بچووك و گەورە بكرێنەوە..
